زۆر بە داخەوە هەواڵی نوقم بوونی كەشتی هەڵگری ژمارەیەك لە پەنابەرانم زانی لە سنووری ئاویی وڵاتی ئیتالیا،كە لە ئاكامدا چەندین منداڵ، ژن و پیاوی كوردی خوازایاری پەنابەریی،خنكان و گیانیان دا. هۆی ئاوارە بوون و دەربەدەریی و ڕودانی ئەو كارەساتە ناخ هەژێنانە، دەگەڕێتەوە بۆ خۆسەپێنی و دژمنایەتی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران لە گەڵ جەماوەری ئێران. بێگومان ئەو هەلو مەرجە نالەبارەی خامنەیی و ئاخوندە جینایەتكارەكانی دەسەڵاتدار لە ئێران، لە بەرانبەر گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی كورد پەیڕەوی دەكەن،هەر ئەوانن كە قاتڵی دانیشتوانی ئێرانن و هەروەها هۆی سەرەكی خنكان و لە ناوچوونی كەسانی بێ دەرتانن كە بە ناچاری ڕێگەی ئاوارەیی دەگرنە بەر.
لە گەڵ دەربڕینی پەژارە،بە ناوی خۆم و تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی بە خانەوادەی ئەو هاونیشتمانی كوردستانی ئێران ڕادەگەێنم كە لەو كارەساتەدا ئازیزەكانیان لە دەست داوەو هاوبەشی خەمی خانەوادەی ئەو هاونیشتمانیانی كوردستانی عێراق دەكەم كە لەوكارەساتەدا خۆشەویستانیان لە دەست داوە.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
30 ی جۆزەردان 1403 كۆچی خۆری