دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ی بەفرانباری 1395 شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی 6 شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداریی کرد. شاندی سازمان پێکهاتوو لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنی و کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامانی کومیتەی ناوەندی و ...
دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ی بەفرانباری 1395 شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی 6 شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداریی کرد. شاندی سازمان پێکهاتوو لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنی و کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامانی کومیتەی ناوەندی و هەروەها کاک ئارام سلێمانی راوێژکاری کومیتەی ناوەندی لە شاری کۆیە بەشدارییان لە پرسەی 6 شەهیدی تەقینەوەکەی شەوی سێشەممەی بەردەم بارەگای ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد و لە لایەن بەرپرسانی بالای حیزبی دیموکراتەوە پیشوازییان لێ کرا.
شاندی سازمانی خەبات لە نزیکەوە چاوی بە ئەندامانی رێبەرایەتی و هەروەها خانەوداەی شەهیدان کەوت و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان پێش کەش کردن و وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە ترۆریستە هیوای سیبووریان بۆ خواستن.