دوو هاووڵاتی بەلوچ کە یەکێکیان گەنجێکی تەمەن هەڤدە ساڵانە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە دووی پووشپەر، دوو هاووڵاتی بەلوچ بە ناوەکانی ٸێقبال ریگی تەنیا و ٸەمیر حسین میر بەلوچ زەهی لە شاری خاش لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم گیران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. جێگەی باسە کە یەکێک لەم دوو هاووڵاتیە بەلوچە بە ناوی، ٸەمیر حسین بەلوچ زەهی تەمەنی هەڤدە ساڵانە. تا کاتی بڵاو کردنەوەی ٸەم هەواڵە لە هۆکاری گرتن و شوێنی راگرتنیان هیچ زانیاریێک لەبەردەست نیە.