بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، لە سەرپێڵ زەهاو،کۆنترین باغی هەناری نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی یارسان نعمەت زەحمەتكێش، جارێکی دیکە ئاگری تێبەردرا.
ئەم ئاگرکەوتنەوە شەوی ڕابردوو لە کۆنترین باغی هەناری نعمەت زەحمەتكێش و کێڵگەی گەنمی زار سیاووش عەلیمورادی لە گوندی میولی داراب ڕویداوە.
بە وتەی ئەوانەی لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادەبوون، بەهۆی بە هێزی و بەربڵاوی ئاگرەکە، نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ئاگرەکە بڵاوبۆتەوە بۆ لەوەڕگەکانی میولی داراب و بەشێک لە دار بەڕوەكانی ئاواییەكەش لە ئاگرەکەدا سوتاون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند هەفتەی ڕابردودا لە گوندی حەسەن سلێمان سەر بە سەرپێڵی زەهاو، گەنم و جۆی ئەم کوردە یارسانە ئاگری تێبەردرا.
ناوەندە گەندەڵەکانی ڕژیم هیچ ڕێوشوێنێکیان بۆ ناسینەوەی بكەرانی ئەو تاوانە نەگرتۆتە بەر