ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، مەلا رەزا عەبدی مامۆستای ئایینیی کوردی سوننە مەزهەب لە ورمێ، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینیی تەورێزەوە سزای ٦ مانگ زیندان و ٢ سال دوورخرانەوە لە ورمێی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، مەلا رەزا عەبدی مامۆستای ئایینیی کوردی سوننە مەزهەب لە ورمێ، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینیی تەورێزەوە سزای ٦ مانگ زیندان و ٢ سال دوورخرانەوە لە ورمێی بەسەردا سەپێندرا. ماڵپەڕی“هەنگاو” لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەو مامۆستا ئایینییە دوای تەواوبوونی دادگا دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی تەورێز کراوە. ئەو دادگایە راستەوخۆ لەژێر چاوەدێری عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێراندایە و ئەرکی چاوەدێری کردن و بڕیاردانە لەسەر مامۆستایانی ئایینیی رخنەگر و دژ بە رژێمی ئێران. مەلا رەزا عەبدی پێشتر بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدینی ئەیووبی و هەروەها پێش نویژی مزگەوتی قودسی شارەکی ئیسلام ئاوای ورمێ بووە. |