ٸەمریکا دەیان کەس و ناوەندی بە هۆی ناردنی ملیاران دۆلار بۆ هێزەکانی ڕژیم خستە لیستی گەمارۆکانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی خەزێنەداری ٸەمریکا گەمارۆی خستە سەر نزیک بە پەنجا و کەس و ناوەند کە دەستیان لە ناردنی دەیان ملیارد دۆلار بۆ هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمدا هەبووە. جێگەی باسە کە، ٸەو ناوەند و کەسانە لە ژێر ناوی بانکی سێبەر پارەیان دابین کردووە بۆ وەزارەتی بەرگری و هێزەکانی تیرۆریستی سپای پاسداران