پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕادوێ‌ دەنگی خەباتی كوردستان دەنگی شۆڕشی نیشتمانی و نەتەوەیی

ڕادوێ‌ دەنگی خەباتی كوردستان دەنگی شۆڕشی نیشتمانی و نەتەوەیی
سیامەند


لە 31 ی جۆزەردانی ساڵی 1364 كۆچی خۆری ڕادوێ‌ دەنگی خەباتی كوردستانی ئێران لە سەر بەرزایی و تەپۆڵكەیەك و لە خانوێكی قاییم كە بەشی هەرەزۆری خانوەكە چواردەوری بە گەڵ داپۆشرابوو،لە دێی سەراوی بناری گمۆ لە كوردستانی عێراق ولە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران دەستی بە تاقی كردنەوەو بڵاو كردنەوەی سروودی نەتەوەیی كرد.
دامەزراندنی ڕادوێ‌ دەنگی خەبات لەو سەردەمەدا كە تێكۆشەرانی ڕێبازی سازمانی خەبات لە گەڵ چەندین كێشەو كۆسپ كە لە لایەن چەند هێزی كوردستانی و هەروەها ڕژیمی ئاخوندی دەخرایە سەر ڕێگەیان و لە ئەو گەڵ كۆسپانە بەرەو ڕوو بوون و لە هەمان كاتدا ئەو فشارە سیاسی و پڕوپاگەندە ناڕەوایانەی دەكرایە سەر سازمانی خەبات و ڕێبەرایەتیەكەی، زۆر چارەنووس ساز بوو.لە لایەكی دیكەوە بڵاو كردنەوەی هەواڵی  چالاكی و هەڵسوڕانی پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات و هەروەها گەیاندنی سیاسەت و بەرنامەی سازمان بە ناو چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان دا كە ئەو ئاسان نەبوو،دەنگی خەباتی كوردستان توانی كارێكی گەورە لە گەیاندنی سیاسەت و ئامانجەكانی سازمان بە جەماوەری كوردستان و بڵاوكردنەوەی چالاكیەكانی سازمان و هێزی پێشمەرگەی قارەمانی سازمانی خەبات بكات.
بۆ سازمانی خەبات دامەزراندنی ڕادوێ‌ كارێكی ئاسان نەبووو چونكە هەم ئیمكاناتی دارایی و تەداروكاتی ئەوتۆی لە بەر دەست دا نەبوو، هەم ماڵ بە كۆڵی و گواستنەوەی بنكەكانی سازمان و ئاڵوگۆڕی بەردەوام لە شوێنی نیشتە جێ‌ بوون، قورسایی زۆری خستبوە سەر سازمان، بەڵام بە هەوڵ و ماندوو بوونی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و هەروەها چەند تێكۆشەری سازمان و چەند دۆستێك، تواندرا چەند ئامێرو دەستگای فرستەندەی ئیكۆم و دوو ئامپلی فایەری كێنوود،بكڕدرێ‌.
دەنگی خەباتی كوردستانی ئێران لە دوای چەند مانگ بڵاوكردنەوە پەخشی ئازمایشی و تاقی كردنەوە،كاری ئاسایی بە بڵاو كردنەوەی ووتارو هەواڵ و چالاكی سیاسی دەست پێكرد. دەست بەكار بوونی ڕادوێ‌ دەنگی خەباتی كوردستان بووە هۆی دڵخۆشی لە ڕادەبەدەری هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات لە شارەكانی ئێران و شارەكانی كوردستان.هەر چەند دەستگاكان و ئامێرەكانی ناردنی دەنگ بە هێز نەبوون بەڵام  دەنگی خەبات بە باشی سەرانسەری ئێران و ولاتانی دەوروبەر دەبیسترا. ڕژیمی ئاخوندی بە دامەزراندن و دەست بەكار بوونی دەنگی خەبات تووڕە بوو، هەر بۆیە هەوڵی زۆری دەدا لە ڕێگەی پاڕازیت ڕێگە لە بڵاو بونەوەی ئەو ڕادوێ‌ نیشتمانی و نەتەوەییەو ئەو دەنگە زوڵاڵە بگرێ‌.
بەرنامەكانی ڕادوێ‌ دەنگی خەبات جێگەی ڕەزامەندی كوردستانیان لە كوردستانی ئێران و كوردستانی عێراقیش بوو،هەر بۆیە بابەت ووتارەكانی دەنگی خەباتی كوردستان و كوردی پاراو بێ‌ هەڵە ببووە سەرچاوە بۆ خوازایارانی فێربوونی زمانی كوردی.
لە ئێستادا دەنگی خەباتی كوردستانی ئێران چالاكی و كارەكانی لە سەر ماڵپەرەكانی سازمان و لە یوتوب، لە دنیای مەجازی دا،بە شێوەی هەواڵ و ووتاری فیلم و دەنگ و ڕەنگ بڵاودەكرێتەوەو كادری ڕاگەیاندنی سازمان لە هەوڵ و چالاكیەكانیان لە خزمەت بە جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی كوردو سازمانی خەبات و ڕێبازی شەهیدان بەردەوامن.
لە ساڵڕۆژی دەست بەكار بوونی دەنگی خەباتی كوردستانی ئێران سڵاو درود دەنیرم بۆ ڕۆحی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی كە لە دامەزراندن و دەستبەكاربوونی ڕادوی دەنگی خەبات دەوری بەرچاوی هەبوو. هەروەها سڵاو  بۆ ڕۆحی ئەو پێشمەرگەو كادرە شەهیدانەی دەنگی خەباتی كوردستان و هەموو ئەو تێكۆشەرانەی كە لەو ڕادوێ‌ نیشتمانی و نەتەوەییە تێكۆشان و تێدەكۆشن و چالاك بوون ئەو تێكۆشەرانەی لە ئێستادا چالاككن.

4 مانگ و 26 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕادوێ‌ دەنگی خەباتی كوردستان دەنگی شۆڕشی نیشتمانی و نەتەوەیی

ڕادوێ‌ دەنگی خەباتی كوردستان دەنگی شۆڕشی نیشتمانی و نەتەوەیی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران