بەپێی هەواڵەکان، لاوێن کەریمی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی سەقز کە خوێندکاری کارگێریەو لە گرتووخانەی هەمەدان ماوەی حوکمە سەپێندراوەکەی تێپەڕ دەکات لە رەوشێکی حەستەمدایە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە،
بەپێی هەواڵەکان، لاوێن کەریمی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی سەقز کە خوێندکاری کارگێریەو لە گرتووخانەی هەمەدان ماوەی حوکمە سەپێندراوەکەی تێپەڕ دەکات لە رەوشێکی حەستەمدایە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە، بەهۆی بێبەشکران لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و هەروەها مافی مەرەخەسی مانگرنی لە خواردن گرتووە.
لاوین کەریمی تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە بەڵام بەرپرسانی گرتووخانەی هەمەدان پێش بەوە دەگرن.
ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە کە بەهۆی ئەشکەنجەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەری و لێپێچینەوەدا تووشی نەخۆشی بووە، ڕایگەیاندووە کە تاوەکوو جێبەجێ بوونی داواکارییەکانی، درێژە بە مانگرتنەکەی ئەدات.