یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل شەهید ئیبرایم تاژان

یادی سەروەری گەل شەهید ئیبرایم تاژان
یادی سەروەران

یادی سەروەران

یادی سەروەری گەل شەهید ئیبرایم تاژان

كاتێك كە ناوی پێشمەرگە دەبردرێ واتاو مانای لە خۆ بردوویی و لە قازانج بووردوویی دێتە دڵی ئادەمیزادەوە. كاتێك كە ناوی شەهید دەبردرێ واتاو مانای تیاچوون و شەهید بوون لە ڕێی ئامانجی ڕەوادایە.

كاتێ دەوترێ پێشمەرگە، مەبەست ڕۆڵەی كوردی كەمەر بەستۆ بۆ خەبات و موبارزەیە، كاتێك دەوترێ شەهید مەبەست و مانای ئەوەیە كە سینە بە سینەی دژمن وێستابێ و شەڕە بەردی مەرگی لەگەڵ دژمن كردبێ و چێژی لە مەرگی خۆی كردبێ و تا چەند بكرێ مەرگ بە سەر دژمندا ببارێنێ. كاتێك دەوترێ قارەمان، مەبەست پێشمەرگەی دەست هەڵێن و لێهاتوو و چاو نەترساوە كە وەك بەور دابێتە دوژمن و وەك هەور سامی مەیدانی جەنگ داگرێ. كاتێك دەوترێ شۆڕشگێڕ مەبەست كەسێكە كە باوەری بە خەباتی گەل هەبێت. بڕەنجێ و شادكرێ، لە شۆڕش هەڵنەبڕێ و قازانجی شۆڕشی بوێی و لە ڕیزی فیداكاران نەچێتەدەر. كاتێك كە دەڵێن پێشمەرگەی شۆڕشگێر قارەمانی شەهید كەسێكە كە ئەو هەموو ماناو مەبەستەی تێدا هاتبێتەدی و بە ئیمان و لێهاتوویی و لە خۆبردووییەوە شەهید بووبێ. كاتێك كە ناوی شەهیدی بەو شێوە دەبردرێ یەكە یەكەی شەهیدان لەناو كۆڕی شەهیدان سەر هەڵدێنن دەڵەی بەناوی خۆیان بانگیان دەكەی و ناویان دەبەی. لە هەرە سەربەرزەكانیان كە گەردی شەهادەت بە ئەندازەی كێلی گلگۆی بەرزە... شەهید برایم تاژانیە ئەو ڕۆڵە باڵابەرز و بە هێرش و بە هەڵمەتە. ئەو ڕۆڵە قارەمانە كە ترس و خاوی نەدەزانی و هەموو هەلێكی بەهەلی خۆی دەزانی، نە ڕامانی بوو نە دامان، یەك بە هەزار بوو. لەشكری بێ ژمار بوو سینەی قەڵای بەرگری بوو لە بەرەی جەنگدا، وەك سەری موشەكی ئارپیجی بوو لە هێرشدا. لە ناوی شەهید ئیبراهیم، دژمن دەلەرزی بە دیمەنی دڵ و جەرگی نەتەوی دەتەزی.

شەهید برایم محەممەدی كوڕِی سەعید لە خانەوادەیەكی جووتێر و خاوەن زەوی و زار لە ساڵی ١٣٣٧ی كۆچی خۆڕی لە دێی تاژانی ناوچەی بانە لە دایك بوو.

دایك و باوكی لێی جیا بوونەوەو لە باوەشی گەرمی سۆزی مامەكانی دا گەورە بوو. بەشی خوێندنەوەو نووسینی خوێند. پاشان لە كاری كشتوكاڵ دا لەگەڵ مامەكانی ژیانی مێر منداڵی و شلكە لاوی بردەسەر. لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و پێك هاتنی هێزی خەڵك، بوو بە یەكێك لە پارێزەرانی پاسگای دێی تاژان و هەر لەوێوە ڕێگەی پێشمەرگایەتی كوردستانی گرتەبەر.

لە ساڵی ١٣٥٩ دا هاتە ڕیزی پێشمەرگە خاوەن باوەڕەكانی سازمانی خەباتەوە. شەهید برایم تاژانی ڕۆڵەیەكی لێهاتوو و چاونەترس و چالاك بوو. پێشمەرگەیەكی لە خۆبردوو و فیداكار بوو، لە زۆربەری جەنگەكانی ناوچەی بانە دا بەشداری كردووە. لە هەموو جەنگێَك دا پەڕێزی دیاربوو. لە دروێنە كردنی دڕك وداڵی دژمنانی كوردستاندا سەر پاڵە بوو. شەهید برایم ٣ جار بریندار بوو بەڵام برینداری ورەی ئەو قارەمانەی بەرزتر دەكرد. شەهید برایم تاژانی لە بانەمەڕی ١٣٦٢دا كرا بە فەرماندەی لقی شەهیدانی بانە لە هێزی شەهید خەلیل، لە ڕێبەندانی ١٣٦٣دا كرا بە جێگری فەرماندەی هێزی ناوبراو ماوەیەكی كەم و چەند ڕۆژی لە دەرەوەی ڕیزی پێشمەرگە خۆی دەگرت و بێ ئەو ڕیزە هەڵی نەدەكرد. لەو ماوە كەمە داو بۆ خۆبەخت كردن و زەربەت دان لە دژمن دەڕۆیی. تیغی جەوهەردار بوو خۆی لە كالان رانەدەگرت و دەستكەوتەكانی بە پاكی هەر بۆ كۆگای خەبات بوو. كاك برایم تاژانی قارەمانی بێ ئەمان بوو، پێشمەرگەی بە جەرگ بوو، ڕۆڵەی تۆڵە بوو، هیواو هومێدی ڕیزی خەبات بوو، ئامانجی خەبات ئاواتی بوو.

برایم تاژانی نازانی چ بوو كێ بوو، دەبێ لە هاوەڵان و خەڵكی ناوچە بپرسی كێ بوو، چۆن بوو؟

ڕێبازی خەبات دەبێ سەری قارەمانی وابكرێ بە پردەبازی سەری ئەوانەی كە بەسەر بەرزی ژیاون و بە سەربەرزی شەهید كراون. گەلی كورد ڕۆڵەی وای زۆرن كە رێی خەبات و شەهادەت بە ئاوەدانی دەهێڵنەوە. شەقامی خەبات بە خوێنی خۆیان دەر دەكێشن، گیانی خۆیان بۆ خەبات دەوێ و سەری خۆیان بۆ پردەبازی ڕێی ئازادی كوردستان داناوە. یادی قارەمانی وەك شەهید برایم تاژانی بۆ شانازی و سەربەرزییە نەك بۆ پەژارەو ژێوانی. قارەمانەكان خۆیان بۆ ئەو ڕێگە دەوێ. گەلی كوردیش بەرخی نێری بۆ قوربانی دەوێ، شەهادەتی سوور خەڵاتە شیاوی ئەوانە، لای قارەمانان مەرگی سەر جێ سووكە و زیانە. بەڵێ هەر بۆیە شەهید برایم تاژانی نەبەزی ونەتەزی درێژەی دا بە خەبات و پێی وابوو شوان تا دانیشێ مەڕی دوور دەكەوێتەوە. ڕۆڵەی كورد نابێت لە خەبات وچان بگرێت. خۆ ئەگەر سەركەوتنی گەلی كورد نەبینێ خۆسەربەرزی

خۆی وگەل بە شەهادەت دەبینێ، وچانی لە خەبات نەگرت لە ڕۆژی١٠/٠٣/١٣٦٤ لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە نزیک گوندی میرەوسوو لە نێوان تاژان و ئارمردە سەر بە شاری بانەیە، بەدەیان كەس لە هێزی دژمنی تێدا كوژران، بە سەربەرزی و ڕوسووری بەرگی سوورخەڵاتی شەهادەت كردەبەر و گیانی پاكی بەرەو بەهەشتی شەهیدان هەڵفڕی و تەرمی پیرۆزی چووە ناو باوەشی نیشتمانەوە.

هەزاران سڵاو لە گیانی پڕ لە شانازی شەهید ئیبرایم و هاوەڵانی ...

4 مانگ و 28 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید ئیبرایم تاژان

یادی سەروەری گەل شەهید ئیبرایم تاژان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران