کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تاران ڕۆژی چوارشەممە ٦ی پووشپەڕ، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و پێداگریان لە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان کرد و ڕایانگەیاند کە گرینگترین ئەرکی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بیرکردنەوە لە باشترکردنی دۆخی ئێران و تێپەڕین لە سیستمی ئێستای ئێرانە.
ئەو خوێندکارانە لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە هەڵبژاردنەکانی ئەو ڕژیمە گەندەڵە بایکۆت دەکەین، چونکە دەزانین دەنگدان لەو چوارچێوە سیاسییەی کە ڕژیم هەیەتی تەنیا بە مانای قبووڵ كردنی سەرکوت دێت.
لەو پێوەندییەدا ژمارەیەک چالاکوان لەوانە حوسێن ڕەونقی چالاک و زیندانیی پێشووی سیاسی، جەواد لەعل محەممەدی مامۆستا و زیندانیی سیاسی و فاتیمە سێپهری داوایان لە خەڵک کردووە هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکەن.