له‌گه‌ڵ سلاو درود بۆ حه‌زره‌تی عیسا مه‌سیح، ئه‌و پێغه‌ممه‌ره‌ی له به‌رانبه‌ر زوڵم و بێدادی خه‌باتی کرد، پێغه‌ممه‌رێک که بۆ ئازادی مرۆڤ و کۆتایی هێنان به ره‌نج و داماوی و هێنانه دی ئاشتی تێکۆشاوه.له‌م کاته‌دا که ئاخونده سته‌مگه‌ره‌کان له ئێران، حکومه‌ته‌که‌یان به بیعه‌داڵه‌تی له ئێران و له سه‌ر شه‌پۆلی خۆێنی مرفه بێ تاوانه‌کان، و کوشتاری مندالان، ژن و ...
مه‌سیحیه به‌ر٠Žێزه‌کان له کوردستان وئێران!
هاونیشتمانانی سته‌ملێکراو!
هۆگرانی دینی مه‌سیح له سه‌رانسه‌ری جیهان!
له‌گه‌ڵ سلاو درود بۆ حه‌زره‌تی عیسا مه‌سیح، ئه‌و پێغه‌ممه‌ره‌ی له به‌رانبه‌ر زوڵم و بێدادی خه‌باتی کرد، پێغه‌ممه‌رێک که بۆ ئازادی مرۆڤ و کۆتایی هێنان به ره‌نج و داماوی و هێنانه دی ئاشتی تێکۆشاوه.
له‌م کاته‌دا که ئاخونده سته‌مگه‌ره‌کان له ئێران، حکومه‌ته‌که‌یان به بیعه‌داڵه‌تی له ئێران و له سه‌ر شه‌پۆلی خۆێنی مرفه بێ تاوانه‌کان، و کوشتاری مندالان، ژن و پیاوی بێ‌دیفاع له وولاتانی سوریه،عێراق، یه‌مه‌ن، و ئیعدامی لاوان و به تایبه‌ت ئیعدامی هه‌زاران که‌س له لاوانی کورد، درێژه پێ ده‌دا، بیرهێنانه‌وه‌ی تیکۆشان و خه‌باتی عیسا مه‌سیح له به‌رانبه‌ر زوڵم و بێدادی، ده‌بێته سه‌رمه‌شقی خه‌باتی شۆر٠Žشگێرانه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی ئاخونداندا.
جێگه‌ی خۆیه‌تی که خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی ئێران زیاتر له رابردوو بۆ رووخانی ئه‌و رژیمه دژی ئینسانی و خۆێن رێژه تێ بکۆشن. سازمان و ئه‌حزابی کوردستانی و ئێرانی به په‌یره‌و کردنی هاوکاری و یه‌کگرتوویی، بۆ رووخانی ئه‌و رژیمه تێ بکۆشن. سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له کۆنه‌وه داواکاری یه‌کگرتوویی و هاوکاری له نێوان سازمان و حیزبه شۆرشگێر‌و خه‌باتکاره‌کان بووه، تا هه‌موو پێکه‌وه ره‌وتی رووخانی حکومه‌تی دژی خه‌ڵکی ئاخوندی خێراتر بکه‌ین.
جارێکی دیکه پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ساڵی 2017 و یادی له دایک بوونی عیسا مه‌سیح پێشکه‌ش به هاونیشتمانیانی مه‌سیحی له کوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران و وولاتانی ناوچه‌که‌و سه‌رانسه‌ری جیهان پێشکه‌ش ده‌که‌م.
به دڵنیایی له سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی ئێران و جولانه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی سه‌رانسه‌ری و خه‌باتی ماف خوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی سته‌مگه‌ر و دژی ئینسانی ئاخونده‌کان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی دیموکراتیک و پارڵمانی له ئێران.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
به‌ریوه‌به‌ریی گشتی
بابه‌شیخ حوسه‌ینی
4ی بەفرانباری 1395 بەرانبەر بە 24/12/2016