سێ‌شه‌مه 

12 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بابەشێخ حوسەینی، ڕێبەرێکی دڵسۆزی ڕێگه‌ی سه‌ختی کوردایه‌تی 

بابەشێخ حوسەینی، ڕێبەرێکی دڵسۆزی ڕێگه‌ی سه‌ختی کوردایه‌تی 
ماردین زاهدی


ڕێگەی خەبات و ئازادیخوازی له‌پێناو ڕزگاری گه‌ل و نیشتمانی کورد، ڕێگه‌یه‌کی پڕ له‌ شانازی و سه‌روه‌ریه‌ و پڕه‌ له‌ فیداکاری و له‌خۆبوردووی و چش کردن لە قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خۆته‌رخانکردن بۆ ڕزگاری و ئازادی نەتەوە‌که‌مان کە چەندین ساڵە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دڵ پڕ لە قین ده‌چه‌وسێندرێته‌وه‌ و نیشتمانه‌که‌ی داگیرکراوه‌. 
ڕێگەیەک کە پڕە لە هەزاران هه‌وراز و نشێو، لە هێرشی دژمن تا خەیانەتی کەسانی هەل پەرەست و قازانجخوازێک که خۆیان خزاندوێتە ڕیزی شۆڕشەوه. بەڵێ ڕێگەیەک پڕ لە شانازی کە دژمن هەموو توانای خۆی بەکار ده‌هێنێ کە بەڵکوو بتوانێ بەلاڕیی دا بیبات و بۆ بەئاکام گەیاندنی مەبەستەکەی گڵاوترین و پیسترین پیلانەکان بەکار ده‌هێنێ. 
ئه‌و ڕێگه‌ هێنده‌ به‌هادار و خۆشه‌ویست و پڕ له‌ شانازیه، که‌ خه‌ڵک بەقەد گلێنه‌ی چاوی خۆیان خۆشیان ده‌وێ و ڕێزی لێ ده‌گرن و به‌ تێکۆشان و سمبول و خه‌باته‌که‌ی ده‌نازن و شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن. ناوی پێشمەرگەو خەباتکاری لەو ڕێگەیە کە دێتە پێشەوە, خەڵکی هۆمێدەوار بەم بزاڤە وه‌ک گوڵ ڕوخساریان ده‌گه‌شێته‌وه‌ و دڵیان دەبێتە هیوا و ئاوات بۆ داهاوتێکی ئازاد و ڕزگاری لەدەستی ستەم و دڕندەگی داگیرکەر. له‌ ئاسمانی ئه‌م ڕێگه‌ سه‌خت و دژواره‌دا، هه‌ندێ سه‌رکرده‌ و ڕێبه‌ر هه‌ڵده‌که‌ون که‌ وه‌ک ئه‌ستێره‌ ده‌دره‌وشێنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ ڕووناکی و ڕێنوێنی ئه‌م ڕێگه‌ سه‌خت و دژواره‌ و پێشمان ده‌که‌ون.  

ڕێبەر و پێشڕەو بوون لە ڕەوتی خەباتی ڕاستەقینە, ڕێگەیەکی دژوارەو تەنیا کەسانێکی زۆر تایبەت دەتوانن خۆیانی تێدا ڕابگرن و لەبەر دەرنەچن. کەسانێک کە واتای ژیانیان لە ئازادی و ڕزگاری و خۆتەرخان کردن بۆ نەتەوەو نیشتمان دەزانن. کەسانێک کە خۆیان و ماڵ و منداڵیان تەرخانی ڕێبازەکەیان دەکەن و بەبێ ئەوەی خۆیان بە خاوەنی ژیانی خەڵک بزانن, چرکە بە چرکەی ژیانیان لەو ڕێگەیەدا داده‌نێن. 


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, یەکێک لەو هێزانەیە کە بنەماو ئەساسی لەسەر نەتەوەو نیشتمان پەروەری دانراوەو زیاتر لە ۴۳ ساڵە لەم ڕێگەیەدا خەباتی بێ وچانی کردووەو بێگەرد و کەم پەڵە بووه‌ که‌ شۆڕشی فێری ڕێبوارانی ڕێگەکەی کردووە. نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی سازمانی خەباتی بەرهەم هێنا، کە کەسایەتیەکی بەناوبانگی کوردستان بوو وە وەسفی لە بوارەکانی ئایینی و ئەدەبی و شۆڕش دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتی و ڕژیمی ئاخوندی، لەسەر زمانی خەڵک دا بە جوانترین شێوە دەکرێت. بەڵام یەکێک لە گرینگترین و پڕبایەخ ترین بەرهەمەکانی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال, بارهێنان و پەروەردەکردنی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی یە کە درێژەدەری ڕاستەقینەی ڕێگەی خەباتی باوکیەتی. کەسایەتیەکی بێوینە کە وێڕای چەندین جار بریندار بوون لە ڕیزی شەڕ و هەروەها ڕزگاربوونی له‌ ته‌قینه‌وه‌ و هه‌وڵی ترۆرکردنی، وەک شەهیدی زیندوو ناوی لێی دەبرێت. بەڵام هەتا ئێستاش چرکەیەک لە خەبات دژ بە داگیرکەر پاشگەز نەبووەو بەردەوامە لە درێژەدان بەو ڕێگە پڕ لە شانازییە. 


مێژووی خەباتی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی لێوانلێوە لە شانازی و سەربەرزی کە بە ڕاستی زمان کۆڵە لە دەربڕینی هەمووی و لەبابەتێکدا جێی نابێتەوە. بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی ساڵی ١٩٦٧ی زایینی، لە شاری بانەی کوردستانی ئێران لە دایک بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وەک باوکی ئازیزی ڕێگەی پێشمەرگایەتی و خەبات بۆ ئازادی نەتەوەو نیشتمانی هەڵبژارد و کار و چالاکی سیاسیی و پێشمەرگەیی کردە ڕێگەی بێ کۆتایی خۆی. بەڕێزیان لە کۆنفرانسی ساڵی ١٩٨٣ی سازمانی خەباتدا کە لە شارۆچکەی ماوەت لە کوردستانی عێراق بەستراوە بە ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ھەڵبژێردرا. پاشان لە کۆنگرەی دووھەمی سازمانی خەبات لە ساڵی ١٩٨٦دا، بە ئەندامی دەفتەری سیاسیی ھەڵدەبژێردرێ، لە کۆنگرەی سێھەمی سازمانی خەبات لە ساڵی ٢٠٠٤دا، کە ڕەوتی سازمان گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی تێدا کرا و موهەندسیەکی نوێی لە ڕەوتی نیشتمان پەڕوەری بە هەوڵ و تێکۆشانی بەڕێزیان هێنایە ئاراوەو پەسند کرا، بە سکرتێری گشتیی ھەڵبژێردراو لە کۆنگرەی چوارەم و پێنجەمدا دووبارە بە زۆرینەی دەنگ بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرایەوە. بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی جگە لەوەی کە پارتیزانێکی لێهاتو وە شارازایەکی نیزامی کەم وێنەیە، لە بواری نووسین و وەرگێران و لێکۆڵینەوەی سیاسیدا چالاکانە کار دەکات و شارەزاییەکەی بەرچاوی لە باری ئەدەبیاتی کوردی هەیە. بەڕێزیان لە ڕیزی خەباتدا، هەتا ئێستا ٦ جار بە سەختی بریندار کراوە. دەیان جار ھەوڵی ترۆر کردنی لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندی دراوە کە دواین ھەوڵی ترۆریستی کە ئاشکرا کراوا لە ساڵی ٢٠٢١ ی زایینیدا بوو کە بەخۆشیەوە ئەو هەوڵە لە لایەن بەشی ئەمنیەتی سازمانی خەبات بەرپەرچ درایەوەو هەتا ئێستەش مەترسیەکان بۆ هەوڵی ڕژیم بۆ ترۆری بەڕێزیان بوونی هەیە.


جەنابی کاک بابەشێخ لە کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات وێڕای ئەوەی ھەوڵی زۆریدا ڕێبەری سازمانی خەبات بکاتە شۆرایی و لەلایەن کۆمیتەیەکی چەند کەسییەوە بەرێوەببرێ، بەڵام کۆنگرە پرۆژەکەی پەسەند نەکرد و بە پێچەوانەی ویستی خۆی بە زۆرینەی دەنگ وەک سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرایەوە.
کاک بابەشێخ حوسەینی هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەقشینی لە مێژووی خەباتی بێ وچانی تۆمار کردووە و توانیویەتی بە ڕاستی, دروستی و پاکی, وێڕای بوونی دەیان کۆسب و تەگەرە و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان دا بەرگر و پارێزەری سازمانی خەبات بێت و لە کونگرەی چواری سازمان دا جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی ڕاشکاوانەو بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە کۆڕی خۆیەتی، فەرمویانە کە بوون و مانەوەی سازمانی خەبات لە هەوڵ و تێکۆشانی کاک بابەشێخ دەبینێ. هەوڵ و تێکۆشانی کاک بابەشێخ لە هەموو ژیان و خەباتی دا بەردەوام بووەو توانیویەتی پەروەردەی کەسانی نەتەوەدۆست و ئازادیخواز بکات و ئەو جۆرەی کە شیاوی ناوی ڕیبەر و سەرکەردەیەکی ڕاستەقینەیە درێژە بە موبارزەی مافخوازانەی بدات.


کاک بابەشێخ حوسەینی پاش چەندین ساڵ خەبات و شۆڕش لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات دا توانیویەتی بە خۆنەویستی و هەڵوێستی ڕاشکاو و بەبێ لەبەرچاو گرتنی قازانج کەسی و لایەنی، ئەرکی پێشمەرگە بوون و ڕێبەری له ڕیزی سازمانی خەبات بەجێی بێنێت و درێژەدەری ڕاستەقینەی ڕێگەی پیرۆز و پڕ لە شانازی باوکی بەڕێزی بێ و به ژیانێکی ئاسایی و بەدوور لە خۆ فەرز کردن بەسەر خەڵک دا، واتای ڕاستی و دروستی لە ڕەوتی موبارزە بە هەموو هاوباوڕانی و هەموو حەقبینانی ڕێگەی ئازادی نیشان بدات. لە ڕاستی دا بۆ هیچ باوکێک دڵخۆشی لەوە زیاتر نییە کە ببینێت ڕەنج و مێنەتی چەندین ساڵەی بە دەستی ڕۆڵەیەکی ئاوەها بەنرخ پاراوەو پرشنگی ڕەنج و مێنەتی کوڕەکەی نەیهێشتووە کە ڕووناکی لە چۆڵەچرای ڕێگەی ئازادی بۆ نەتەوەو نیشتمانی زوڵم لێکراو کەم بکرێتەوه. 


مانگی پووشپەڕەو هەموو ئازادیخوازانی ڕێگەی خەبات بۆ وڵاتی داگیرکراو دڵیان پڕ لە پەژارەو خەمی لە دەست دانی ڕێبەری بلیمەت و کەم وێنەی نەتەوەکەمانەو دڵگرانین لەوەی نەبوونی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی بوو بە کەلێنێکی گەورە لە دڵ و گیانی نەتەوەو نیشتمان دا. بەڵام وێڕای ئەوەش دڵخۆشین بە بوونی کەسێک و کەسایەتیەکی هەر لەو ڕیشەو ڕەسەنە کە زیاتر لە بەشی خۆی هەوڵی خزمەت بە هاووڵاتیانی چەوساوە ئەدات. ئەگەر دۆخ و زەمان نەهیهێشتووە کە وەک پێویست کەڵک لە جەنابی مامۆستا وەربگرین، ئەمڕۆ ئەرکی هەموو ڕێبوارانی ڕێگەی خەباتە کە نەهێڵن ڕەنج و زەحمەتی ئەو گەورە پیاوانە بەفیڕۆ دا بڕوات. بۆیە هەزاران سڵاو و درود دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و هیوای سڵامەتی دەخوازین بۆ کاک بابەشێخی حوسەینی، کە بەشێکی بەرچاوە لە خەبات دژ بە داگیرکەرانی دڵ پڕ لە قین.

2 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بابەشێخ حوسەینی، ڕێبەرێکی دڵسۆزی ڕێگه‌ی سه‌ختی کوردایه‌تی 

بابەشێخ حوسەینی، ڕێبەرێکی دڵسۆزی ڕێگه‌ی سه‌ختی کوردایه‌تی 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران