وەزیری دارایی ٸیسراٸیل رایگەیاند، ڕژیمی ٸاخوندی ٸیران پیلانی لە ناوبردنی ٸیسراٸیلی هەیە و بەرنامەی ٸەتۆمی بۆ دڵنیایی مانەوەی خۆی دەوێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بتسل ٸل وتی، ڕژیمی ٸاخوندی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ،سیاسەتی دژە ٸیسراٸیلی هەبووە و بەرپرسانی ڕژیم قسەی لەناوبردنی ئەو وڵاتە دەکەن. وەزیری دارایی ٸیسراٸیل هەروەها وتی کە پیلانی ڕژیم بۆ لەناوبردنی ٸیسراٸیل، تەقاندنی دەیان هەزار مووشەکە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە ساڵانێکە ٸەو ڕژیمە سەرقالی دروست کردنی بنکەی تیرۆریستیە لەو شوێنانە.