وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵبژاردن لە ئێران ئازاد و عادڵانە نیە و نابێتە هۆی گۆرانکاری سەرەکی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران وتی، بە داخەوە ٸێمە چاوەروان ناکەین ئەم هەڵبژاردنە، جیاواز لە هەر ئاکامێک کە هەیەتی، ببێتە هۆی گۆرانکاری سەرەکی لە سیاسەتی ڕژیم و رێزگرتنی لە مافی مرۆڤ چونکوو هەڵبژاردنێکی ئازاد و عادڵانە نییە.