دوو هاووڵاتی بەلوچ لە ئێرانشار لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە گیران. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە یانزەی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی خەڵکی ئێرانشار ، لە ماڵەکەی خۆیان لە شەقامی بەهەشتی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندییەوە گیران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. جێگەی باسە کە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاری لەسەر ئەم دوو بەندکراوە و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان بڵاو نەکراوەتەوە.