ژنانی زیندانی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی رژێمی ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپدان و لەلایەن بەرپرسانی دادوەری و ئینتزامی ئەو رژێمەوە ڕۆژانە بەرەوڕووی سووکایەتی، بێ رێزی و جوێندان دەبنەوە.
ژنانی زیندانی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی رژێمی ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپدان و لەلایەن بەرپرسانی دادوەری و ئینتزامی ئەو رژێمەوە ڕۆژانە بەرەوڕووی سووکایەتی، بێ رێزی و جوێندان دەبنەوە.
هاجەر پیری، سوودابه حەسەنخانی، سوهەیلا مینایی، فەریده خۆشنام، ئەفسانه بایەزیدی، گوڵناز ئاهەنگخۆش، رازیه حەکیمی، ڕۆژین پایا، قەدریه قادری، ئەسرین ئەمینزاده، سافیه سادقی، شهلا موحمەدیانی، لاوێن کەریمی، پەرستوو حاجیان، زەینەب جەلالیان، مریەم موقەدەسی ناوی ئەو ١٦ ژنە گیراوانەن.
هەواڵدەری کوردپا لەو بارەوە دەنووسێ: ئەو ژنانە، زۆربەیان لە کوردستان دوورخراونەتەوە و لەهەر چەشنە چاوپێکەوتن، مرەخەسی و بوونی پارێزەر بێ بەش کراون و سەرەڕای بڕینەوەی سزا بەڵام ڕۆژانە لە گرتووخانەکاندا تووشی لێپێچینەوە و ئازاردان دەبنەوە.
دوانزدە کەس لەو ژنانە سەرجەم بە ٩٤ ساڵ زیندانی حوکم دراون و سێ کەسی دیکەش لە بلاتەکلیفیدان و کەسێکی دیکەش سزای هەتاهەتایی هەیە.
هەروەها ئەوان پاش دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، بۆ ماوەی چەندین حەوتوو لە ژووری تاکەکەسی ناوەندە ئەمنییەکان ڕاگیراون و دۆسیەی سیاسی ـ ئەمنییان بۆ درووست کراوە.
لەنێو ئەو ژنانەدا، ٣ کەسیان خوێندکار، یەک کەسیان ئەندازیاری کامپیۆتێر و یەک کەسی دیکەش مافناسە.
|