عاتفە رەنگرێز دوای گواستنەوەی بۆ زیندان مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عاتفە رەنگرێز رۆژی شەممە نۆی پووشپەر دوای رۆیشتنی بۆ لقی یەکی بێدادگای گشتی وبەناو شۆرشی دامغان گیرا و بۆ زیندانی شاهروود گوازرایەوە. جێگەی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی، پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی شێواندنی ٸەمنیەتی نەتەوەیی گیراوە و بۆ زیندانی شاهروود گواستراوەتەوە.