چوارشه‌مه‌ 

9 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خەبات، ڕێگەی ڕاستەقینەی گەیشتن بە ئازادی و هێنانە دیی داخوازیەکانی جەماوەری کوردستانە

سازمانی خەبات، ڕێگەی ڕاستەقینەی گەیشتن بە ئازادی و هێنانە دیی داخوازیەکانی جەماوەری کوردستانە
شۆرش خەبات

✍️شۆرش خەبات

ڕژیمی نه‌‌گریسی ئاخونده‌کان، به‌ دوای هاتنه‌ سه‌ر دەسەڵات، وێرانکاری و هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێرانی کردە بنەماکانی کارەکانی.
 به‌هاتنه‌ سه‌رکاری ئه‌و ڕژیمه‌ دیکتاتۆر و خوێنڕێژ و دژه‌ ئینسانه‌ و چه‌سپاندنی سیستمی ڕژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌، ئاخونده‌کان هه‌موو هەوڵێکیان دا تا بەڵکوو بتوانن چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه‌ لە پێناو ئەو ئامانجەیاندا، ده‌ستیان دایه‌ دژمنکاری و کوشتن و ئیعدامی خه‌ڵکی بێتاوان. ئێستا ئه‌و ڕژیمه‌ له‌ دروستکردنی قه‌یران و سەرکوتی هەرجۆرە گەشەی پێشکه‌وتن بە قازانجی خەڵک له‌ ئێران و ڕێژه‌ی زیندانی کردن و ئێعدام و قه‌یرانی ئابووری و پێشل کردنی ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤ، له‌ هه‌موو جیهاندا لە پلەی یەکەمدایە.
ئه‌م ڕژیمه‌ نه‌ تەنیا بەرانبەر به‌ گەلی کورد بەڵکو بۆ نەتەوەکانی فارس، به‌لوچ ، لوڕ، عئازه‌ری و ترکمان و باقی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوخۆی ئێران دژمنایەتی و ئاژاوه‌گێڕی دەکات و بۆتە ڵایه‌کی گەورە. ئەو ڕژیمە بۆتە مڵۆزمه و سه‌رچاوه‌ی قه‌یران و ئاژاوه‌ و گه‌شه‌پێدانی ترۆر و نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری.  
دەسەڵاتی ئێران لە ووڵاتانی ناوچه‌که‌ کە ڕێگەی دەستێوەردانی پێی بدات و به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێی ئێران. سامان و سه‌روه‌‌تی خه‌ڵکی ئێرانی سه‌رفی ئاژاوه‌گێڕی و ترۆرپه‌روه‌ری به‌ گروپ و تاقمه‌‌ ترۆریستیه‌کانی ناوچه‌که‌ کرد و له‌ ناو خۆشی دا چه‌ندین ده‌زگای سه‌رکوتگه‌ر و جنیایه‌تکاری وه‌ک سپای ترۆرستی پاسداران و قه‌رارگه‌ی ڕه‌مه‌زان و سپای قودس و ئیتلاعات و چه‌ندانی تری به‌ مه‌به‌ستی ما‌نه‌وه‌ی خۆی له‌ ده‌وری خۆی دروست کرد و به‌م شێوه‌ش خه‌ڵکی ئێرانی تووشی قه‌یرانی هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری و بێ کاری کرد.  ئه‌م ڕژیمه‌ به‌ چه‌شنێ دیکتاتۆر و دژمنه‌ به‌ خه‌ڵکی ئێرانە، که‌ هه‌رکەس ڕه‌خنه‌یه‌ک یان ناڕه‌زایه‌تیه‌ک ده‌رببڕێ هەوڵ بە بێدەنگ کرانی و تەنانەت کوشتنی دەدات، به‌ چه‌شنێ کە ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌ کاربه‌ده‌سته‌ باڵاکانی خۆشی ناپارێزێ.
 ئه‌م ڕژیمه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی تێکدانی بنه‌مایی پێکه‌وه‌ ژیانی میلله‌تان و پاراستنی ماف و ئازادیه‌‌‌کانیان و ده‌ستی له‌ هه‌موو تان‌و‌پۆی فه‌رهه‌نگی، کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لانی ئێران وه‌رداوه. هه‌وڵ ده‌دا ته‌فره‌قه‌ و ئاژاوە بخاته‌ ناو خه‌ڵکه‌وه‌، و ده‌یهه‌وێ که‌ گه‌لانی ئێران به‌ یه‌کگرتویی پشتیوانی له‌ یه‌ک نه‌که‌ن و ببنه‌ دژمنی یه‌کتری، چونکه‌ له‌و فه‌زایه‌دا ئه‌و ڕژیمه‌ ده‌توانێ سه‌رکوت و کوشتن و ئیعدامی لاوه‌کانمان درێژه‌ پێ بدا و به‌و شێوه‌ش ته‌مه‌نی قێزێون و پڕ له‌شووره‌یی و سه‌رشۆڕی خۆی درێژ کاته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ گه‌لانی تێکۆشه‌ر و قاره‌مانی ئێران، له‌و ڕاستیه‌ گه‌یشتوون و ئێستا دژی ئه‌و پلانه‌ چه‌په‌ڵه‌ی ڕژیمی ئاخونده‌کان وه‌ستاونه‌وه‌ و خه‌باتێکی یه‌کگرتوو و سه‌رتاسه‌ریانه‌ ده‌که‌ن. باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری ژینا، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بوو، که‌ ئه‌م شۆڕشه‌ ده‌نگی یه‌کگرتوانه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێرانی به‌ هه‌موو دنیا گه‌یاند. ده‌نگی بێزاری و ده‌نگی مه‌رگ و ڕوخان و نه‌مانی ئه‌و ڕژیمه‌ و ده‌نگی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی، هەڵاوسان ومافی پێشلکراوی میللی و هه‌ژارانی ئێران له‌ناو یه‌ک دا له‌م شۆڕشه‌دا ئاوێته‌بوون. 
ئه‌م ڕژیمه‌ باش ده‌زانێ که‌ له‌ ڕوخان و له‌ناوچوونی یه‌کجاره‌کی نزیک بۆته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ جاران زیاتر ده‌ستی به‌خوێنی خه‌ڵکی ئێران سوربوه‌ و له‌ هیچ جینا‌یه‌ت و کرده‌وه‌یه‌کی دژه‌ ئینسانی به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک سڵ ناکاته‌وه، ئه‌وه‌ش په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و پڕ له‌قه‌یرانه‌یه‌، به‌باشی ده‌ریده‌خا که‌ بۆ خه‌ڵکی ئێران بوونه‌ ده‌رده‌سه‌ری و به‌ڵا و نه‌هامه‌تی. 
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، وه‌ک هێزێکی جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی هاتنه‌ سه‌رکاری ئه‌م ڕژیمه‌ دیکتاتۆره‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆرداری ئه‌م ڕژیمه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی ئێران و کوردستان وه‌ستا‌وه‌ته‌ و له‌‌ پێناو ئێرانێکی ئازاد و دیموکرات دا تێده‌کۆشێ بۆ دامه‌زراندنی سیتمێکی دیموکراسی له‌ ئێران دا که‌ مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تێدا دابین بکرێ. سازمانی خه‌بات تا ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه‌ و گه‌یشتن به‌ ئازادی کۆڵ نادا... 
جێگەی خۆیەتی  ده‌وڵه‌تانی جیهان، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌م، که‌ پشتیوانی له‌ داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان بکه‌ن ودژی سیاسه‌‌ته‌ دژه‌ ئینسانیه‌کانی ئه‌م ڕژیمه‌ به‌ عه‌مه‌لی هه‌نگاو هه‌ڵهێنن، چونکه‌ ئه‌م ڕژیمه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ تێکدانی ژیانی پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی مرۆڤه‌کان له‌ هه‌موو جیهان دا.


بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی ترۆر و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌موومان و هەر بۆیە ئێمەش بۆ گەڕانەوی ئاسایش و هێمنی بۆ ناوچەکەو بەرپەرچی ترۆریستی ئاخوندی لە جیهاندا، داوای پشتیوانی له‌ ویست و داخوازیه‌کانمان دەکەین و هیوادارین بە زووترین کات بناغەی ئاژاوەگێڕیەکانی ئەو دەسەڵاتە لە بن بێت و ئاشتی و ئازادی بۆ لای ئێمەش بگەڕێتەوە.

3 مانگ و 26 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات، ڕێگەی ڕاستەقینەی گەیشتن بە ئازادی و هێنانە دیی داخوازیەکانی جەماوەری کوردستانە

سازمانی خەبات، ڕێگەی ڕاستەقینەی گەیشتن بە ئازادی و هێنانە دیی داخوازیەکانی جەماوەری کوردستانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران