هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گرتنی وەرزشوانێکی کورد لە مەریوان

گرتنی وەرزشوانێکی کورد لە مەریوان
سازمانی خەبات

هاووڵاتییەکی کورد بەناوی جەسیم حاسڵی، وەرزشوان و سەرۆکی ئەنجوومەنی مووی تای مەریوان ماوەی یەک حەفتەیە کە لەلایەن هێزە  بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی  ئێرانەوە گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، جاسیم حاسڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی مووی تای مەریوان و خەڵکی گوندی "کەڕئاوا" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، دوای بانگهێشت و ڕۆیشتن بۆ ستادی هەواڵی ئیتلاعات ، دراوەتە بەر لێدان و شکەنجە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گرتنی ئەم هاووڵاتیە کوردە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان روویداوە. هەروەها 
سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی یەک حەفتە لە گیرانی  جاسیم حاسڵی تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوەیەکی ڕوون بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن.

3 مانگ و 14 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی وەرزشوانێکی کورد لە مەریوان

گرتنی وەرزشوانێکی کورد لە مەریوان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران