پێنج هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی محەممەد ڕەسووڵپوور، ئیدریس کارساز ، کەماڵ عوقابی سەلیم وسابیر زوئەلقەریین لەلایەن ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ۱۴۰۳، هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ٸەم پێنج هاووڵاتیەو بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس کارساز لە شاری شنۆ، محەممەد ڕەسووڵپوور لە گوندی "کۆنە قەڵا" و کەماڵ عوقابی لە گوندی "باڵاگیر" لە مالەکانی خۆیاندا گیراون.