دوو چالاکوانی مەدەنی عەرەب لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە لە شاری شوشتەر گیران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوو هاوولاتی عەرەب بە ناوەکانی عەلی چەعباوی و مستەفا باتولی چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری شوشتەر سەر بە پارێزگای خوزستان لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمەوە گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆی گیران و شوێنی راگیرانیان هیچ زانیاریێک لە بەر دەست نیە.