30ی پووشپەر رۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیدجەلال حسینیە، کە لە مێژووی خەباتی خەڵک و شۆرشی کوردستان بە رۆژێکی ناخۆش ئەژمار دەکرێت. وا ئەمسال، یادی 5ساڵەی کوچی دوایی ئەم تێکۆشەرە مەزنەی گەلە کەمانە، کە ئیستا بە شانازیەوە یادی دەکەینەوە. رێکخراوی ئافرەتان بە دەرفەتی...
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئافرەتانی کورد!
تێکۆشەرانی ریزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!
30ی پووشپەر رۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیدجەلال حسینیە، کە لە مێژووی خەباتی خەڵک و شۆرشی کوردستان بە رۆژێکی ناخۆش ئەژمار دەکرێت. وا ئەمسال، یادی 5ساڵەی کوچی دوایی ئەم تێکۆشەرە مەزنەی گەلە کەمانە، کە ئیستا بە شانازیەوە یادی دەکەینەوە. رێکخراوی ئافرەتان بە دەرفەتی دەزانێت کە لەم بۆنەدا پەیمان نوێ بکاتەوە کە وەفاداری ڕێبازی پڕشکۆی مامۆستا و بیری ئەم ڕێبەرە ئیلهام بەخشمانە. ئێمە وەک ریکخراوی ئافرەتان هەوڵمان داوە مەکتەبی بیرو بۆچوونی مامۆستا ئاوەدانتر بکەینەوە و وەک رێبوارێک بەردەوام بین لەسەر ریبازەکەی. یادی مامۆستا ووزەمان دەداتێ و بە ڕەمزی مانەوەی خەباتی خۆمانی دەزانین. پێمان وایە رێگەی مامۆستا رێگەی کوردایەتی وئازادی راستەقینەیە و بیری مامۆستا چرای ڕووناک کەرەوەی رێگەی سەختی تێکۆشانمانە. مامۆستای هەمیشە لەیاد، پاڵپشتی خەباتی ئافرەتان بوو،هەر بۆیە ئامۆژگاریەکانی پەند و وانەن بۆ خەباتکارانی ئازادی وچینە چەوساوەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت ئافرەتان هیچ کات ئەوە لە بیر ناکەن کە مامۆستا چ فیداکاریێکی کرد تا بتوانین لە نیشتمانی خۆمان بە ئازادی بژین و وەک کۆیلە رەفتار لەگەڵ کەس نەکرێت.
لە یادی5 سالەی کۆچی دوایی ریب٠Žەرمان،سڵاو بۆ رۆحی پاکی بەرێزیان وسەرجەم شەهیدانی کوردستان
یادی بەرزە وەک ناوی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ئافرەتان
30ی پووشپەری 1394