ئازادی دانا لەنجئاوایی چالاکی مەدەنی لە زیندان
دانا لەنجاوایی چالاکی مەدەنی و خوێندکاری بەشی ئابووری کشاوەرزی شاری مەریوان دوای تێپەراندنی 19 مانگ زیندان لە زیندانی ناوەندی مەریوان ئازاد کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دانا لەنجاوایی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی مەریوانی لە سەرەتای جۆزەردانی 1393 لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەریوانەوە بە سەرۆکایەتی قازی لۆتفی بە تۆمەتی تەبلیغ دژ بە نیزام بە یەک ساڵ زیندان حوکم درا. بە پێی ئەم راپۆرتە، پێشتر ئەم چالاکە مەدەنییە لە رۆژی 5ی رێبەندانی 1392 لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراو و دوای تێپەراندنی 32 رۆژ لە بێ هەواڵی، رۆژی چوارشەممە 7ی رەشەمەی 1392، بۆ زیندانی مەریوان گوازرایەوە. جێگەی باسە کە ناوبراو‌و پێشتریش لەگەڵ هیوا تاسە خوێندکاریتری زانکۆی مەریوان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی مەریوان دژ بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و هەروەها بۆ زانکۆی پەیام نووری سنە دوور خرایەوە.
گواستنەوەی عەلی حسینپەناهی بۆ زیندانی ناوەندی سنە
عەلی حسین پەناهی مامۆستای دیگۆلانی کە رۆژی پێنجشەممە 19ی خەرۆمانان، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، رۆژی چوارشەممە 25ی خەرمانان بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم مامۆستا زیندانیە دوای قسە کردنی لە شاری دیگۆلان و مزگەوتی گوندی قرۆچای دژبە بەرپرسانی حکوومەتی داوای لە خەڵک کردبوو کە لە بەرانبەر هەڵاواردنی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی لە ناوچە کوردنشینەکان بێ دەنگ نەبن و دوای ئەم قسە کردنە لە رۆژی دووشەممە 9ی خەرمانان لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و رۆژی یەکشەممە 15ی خەرمانان، بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. جێگەی باسە کە حسین پەناهی تەنیا دوای چوار رۆژ لە ئازادی سەر لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 19ی خەرمانان، لە گوندی قروچای سەر بە شاری دیگۆلان لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە بۆ جارێکی‌تر دەستبەسەر کراوە.
ڕووداوی هاتوچوو له ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره 6 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
ڕووداوی هاتوچوو به‌هۆی پێکادانی دوو ئۆتۆمبێلی سواری له سه‌ره‌تای ڕێگای سه‌قز بۆ دیوانده‌ره دوو کوژرا و چوار برینداری لێکه‌وته‌وه.به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی رابردوو 27ی خەرمانانی 1394، شەش کەس بە هۆی روداوی هاتوچووە بوونە قۆربانی،له‌م ڕووداوه‌دا که به‌هۆی پێکادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئار-دی و ڕوونیز له 2 کیلۆمه‌تری جاده‌ی سه‌قز بۆ دیوانده‌ره ڕووی دا دوو که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا و چوار که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئه‌م ڕووداوه له به‌رده‌م بنزینخانه‌ی گوندی قیلسۆن له دوو کیلۆمه‌تری سه‌قز بۆ دیوانده‌ره و له شاڕێیانی کرماشان- میاندوئاو ڕووی دا. جێگەی باسە کە نائستاندارد بوونی جادەکان و نەبوونی هێمای هاتوچوو یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم رووداوانە کە بەرپرسانی حکوومەتی لێی بێ خەمن.
سه‌رکه‌وتنی دوو شاخه‌وانی کورد بۆ سه‌ر لووتکه‌کانی هیماچاڵی هێندووستان
ڕه‌زا فه‌تاحی قازی شاخه‌وانی مه‌هابادی و مه‌نسوور (شێرکۆ) عه‌زیزی، شاخه‌وانی بۆکانی ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئۆمیدی ئێران بۆ سه‌ر چوار لووتکه‌ی زیاتر له 6 هه‌زار مه‌تری له زنجیره چیاکانی هیمالیا له وڵاتی هێندووستان سه‌رکه‌وتن. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌م دوو شاخه‌وانه پاش تێپه‌ڕاندنی خولی 18 مانگه‌ی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی و سه‌رکه‌وتنی زستانی بۆ سه‌ر لووتکه‌کانی ئارارات و ده‌ماوه‌ند بوونه‌ته ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی ئۆمیدی ئێران. هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی جیهان له وڵاتی هێندووستان له ڕۆژی 27ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ 8 پیاو و 2 شاخه‌وانی ژن، به هاوڕایی سێ که‌سی ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌ره‌شت بۆ ئه‌م که‌مپه جیهانییه نێردراون و ڕه‌زا فه‌تاحی قازی شاخه‌وانی مه‌هابادی و مه‌نسوور (شێرکۆ) عه‌زیزی شاخه‌وانی بۆکانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئه‌م گرووپه توانیان به سه‌ر چوار لووتکه له چیاکانی هیمالیا له وڵاتی هێندووستان سه‌رکه‌ون. جێگەی باسە کە، ڕه‌زا فه‌تاحی قازی و مه‌نسوور (شێرکۆ) عه‌زیزی له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردووش‌دا وه‌ک ئه‌ندامی له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی ئۆمیدی ئێران پێکهاتوو له 12 شاخه‌وان له ئۆردوییه‌کی 10 ڕۆژه توانییان به سه‌ر لووتکه‌ی 5 هه‌زار و 135 مه‌تری ئارارات له وڵاتی تورکیا سه‌ربکه‌ون.
دەستبەسەر کردنی دوو خوێندکاری کورد لە تاران
زەخت و فشارەکان بۆ سەر چالاکانی مەدەنی کورد لەئێران و لە شاری تاران قۆناغێکی تازەی بە خۆیەوە بینیوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مەئموورانی ئەمنیەتی رژێمی ئاخوندی ئێران هێرشیان کردووەتە سەرخوابگای خوێندکاران لە تاران و بە شکاندنی قوفڵی دەرگاکە، دوو خوێنداکاریی کوردی کچ و کوڕیان بە ناوەکانی مێهرەبان کەشاوەرز خەڵکی مەریوان و سیامەک مەلا ئەحمەد کوری تاهێر خەڵکی مەهابادیان دەستبەسەر کردووە.دەستبەسەرکردنی ئەو دوو خوێندکارە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو رووی داوە و تێیدا لانی کەم ٥ خوێندکار دەستبەسەر و کەلوپەلەکانیشیان زەوت کراون.
گواستنەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی رژێمی ئاخوندی بۆ روسیە
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیە لە وتووێژی رژێمی ئاخوندی بۆ گواستنەوەی ئۆرانیۆمی پێتێندراوی بۆ روسیە هەواڵی دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، میخائیل ئۆلیانۆف، بەرێوەبەری ئیدارەی قەدەغە کردن و کۆنترۆڵی چەکی وەزارەتی دەرەوەی روسیە رایگەیاند، وتووێژی وردی شیرکەتی حکوومەتی رووس ئەتۆم و سازمانی ئێنرژی ئەتۆمی رژێمی ئاخوندی بۆ گواستنەوەی ئۆرانیۆمی پێتێندراوی رژێم درێژەی هەیە. بە پێی ئەم راپۆرتەی،، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە گۆرینەوەی ئۆرانیۆمی پێتێندراوی رژێمی ئاخوندی لەگەڵ بەردی ئۆرانیۆمی روسیە لە چوارچێوەی فەنی و سازمانی کارێکی سەخت و ئەستەمە.
زەریف: ئەگەر مەجلیس رێکەوتنی ئەتۆمی قبووڵ نەکات بەرێوەی نابەین
جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند، خامنەیی بە روونی رایگەیاندووە کە دەنگی کۆتایی لەمەر رێکەوتنی ئەتۆمی لای مەجلیسە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، زەریف رۆژی هەینی 27ی خەرمانانی 1394، لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی چین وتی، خامنەیی لەو بارەیەوە بە روونی وتوویە کە بریارێک نادات بەڵکوو مەجلیس یان شۆرای باڵای ئەمنییەت لەمەر رێکەوتنی ئەتۆمی بریاری کۆتایی دەدەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم وتانەی زەریف لە کاتێکدایە کە پێشتر رۆحانی و بەرپرسانیتری حکوومەت رایانگەیاندبوو کە بۆ جێ بە جێ کردنی رێکەوتنی ئیتۆمی پێویستیان بە قبووڵ کردنی مەجلیس نیە و تەنیا شۆرای باڵای ئەمنییەت دەتوانێت نەزەر بدات.