ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی بەفرانباری 1395 بە میوانداری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە مەبەستی دروست کردنی هاودەنگی لە نیوان حیزبە کوردستانیەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لەسەر مەحکووم کردنی تەقینەوەی بەردەم بارەگای حیزبەکەیان کۆبوونەوەێک بەرێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی بەفرانباری 1395 بە میوانداری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە مەبەستی دروست کردنی هاودەنگی لە نیوان حیزبە کوردستانیەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لەسەر مەحکووم کردنی تەقینەوەی بەردەم بارەگای حیزبەکەیان کۆبوونەوەێک بەرێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ووتەی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان راوسەرەنجی خۆیان باس کرد. بەرێز کامیل نورانی فەرد نوێنەری سازمانی خەبات ی کوردستان لە چەند وتەێکدا وێرای دووبارەکردنەوەی پرسە و هاوخەمی سازمانی خەبات بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ریزەکانی حیزبی دیموکرات ووتی: ئەوەی پێویستە لە خوێندنەوەی ئەو روداوە سەرەنجی پێبدەین ئەو راستیەیە کە ئامانجی ئەو تیرورە تەنیا حیزبی دیموکراتی کوردستان نییە، بەلکو ئەوە پەیامێک بوو کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی جینایەتکاری ئاخوندی بۆ سەرجەم جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بە هەموو لایەنە سیاسیەکانەوە و لە ئاستێکی بەرفراوانتر بەرژوەندییەکانی گەلی کورد بە گشتی کردبوویە ئامانج . بەرێز نورانی فەرد هەروەها بە ئاماژە دان بە راگەێندراوی دوو حهوتوو لەوهپێشی ناوەندی ئاسایش و دژەتیرۆری سازمانی خەبات ووتی: ئیمە حیزب و لایەنە سیاسیەکانمان لەمەڕ بەرفراوان کردنی رێژەی کردەوە سیخۆری و تیرۆریستیەکانی رژیمی ئێران ئاگادار کردبوویەوە و هەر لەو پێوەندییەدا داوای لێکنزیکبونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانمان کردبوو. هەر لەدرێژەی ووتەکانی، بەرێزیان پێشنیاری پێکهێنانی ناوەندێکی ئەمنیەتی لەنێو سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران کرد و ووتی: پێویستە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر جۆرە مەترسیەکی لەشیوەی تەقینەوەکەی بەردەم بارەگای حدک بە پەلە بیر لە ناوەندێکی هاوکاری ئەمنیەتی بکەینەوە.
لەبەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە لە دوای کۆکردنەوەی راو و پێشنیاری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی دەقێک لە پێوەند بە مەحکووم کردنی ئەو جینایەتە رێکەوتن کرا و بڕیارنامەی کۆتایی کۆبوونەوکە بە تێکڕای دەنگی بەشداران پەسند کرا.