چارەنووسی زەکەریا کەریمی دوای حەوت مانگ لە گیرانی لە زیندانی ورمێ نادیارە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری مافی مرۆڤی ئێران، زەکەریا کەریمی، لە رۆژی ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢، چەند رۆژ دوای ئێعدام کردنی براکەی، ئەیوب کەریمی زیندانی سیاسی عەقیدەتی کورد، لە شاری سەردەشت گیرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
جێگەی باسە کە زەکەریا خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵە و دوای گیرانی بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە.