چوار چالاکی سنفی مامۆستایان لە مەریوان بە ناوەکانی، ئارام محەمەدی، تەحسین مستەفا، سەیوان سلێمانی و ئارام قادری لە چالاکانی سنفی مامۆستایان لە شاری مەریوان، هەر کامەیان بە چوار مانگ زیندان مەحکوم کران، کە حوکمەکەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم چوار مامۆستایە لە رێکەوتی شەشی جۆزەردانی ١٤٠١، لە ئاکامی کۆبوونەوەی نارەزایەتی مامۆستایان لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمەوە گیران و رۆژی دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.