بێهنام ئیبراهیم‌زادە چالاکی کرێکاریی خەڵکی شارى شنۆ لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبارەوە مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری هەنگاو، ئەو بەندکراوە کوردە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گوێزرانەوەی بۆ بەندی ١٠ ی ساڵۆنی ٣٤ گرتووخانەی رەجایی شار کە شوینی ڕاگیرانی بەندکراوانی تایبەت
بێهنام ئیبراهیم‌زادە چالاکی کرێکاریی خەڵکی شارى شنۆ
لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبارەوە مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری هەنگاو، ئەو بەندکراوە کوردە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گوێزرانەوەی بۆ بەندی ١٠ ی ساڵۆنی ٣٤ گرتووخانەی رەجایی شار کە شوینی ڕاگیرانی بەندکراوانی تایبەت بە “تاوانە مەترسیدارەکانە” دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. بێهنام ئیبراهیم زادە ڕایگەیاندووە کە ” تا ئەو کاتەی نەگەڕێندرێمەوە بۆ بەندی ٢ درێژە بە مانگرتنی خۆم دەدەم.”
ناوبراو یه‌که‌مجار له ساڵی ١٣٨٧دا به تۆمه‌تی دروشم نووسین و پڕوپاگاندا دژی رێژیم ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و جاری دووهه‌م له ساڵی ١٣٨٨ و هاوکات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی کرێکاردا و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک چالاکی کرێکاری و مه‌ده‌نی له پارکی لاله‌ی تاران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و پاش مانگێک به دانانی بارمته ئازاد کرا. بێهنام جاری سێهه‌م له ٢٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و ٤ مانگ له ژووری تاکه‌که‌سیی به‌ندیخانه‌ی ئەویندا له‌ژێر فشار و لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو پاشان بۆ به‌ندی ٣٥٠ ی ئه‌و به‌ندیخانه به‌ڕێ کرا. لقی ١٥ دادگای رژێم به سه‌رۆکایه‌تیی قازی سه‌ڵواتی له دادگایه‌کی کورت‌دا و به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری بێهنام ئیبراهیم زاده، ناوبراوی به ٢٠ ساڵ به‌ندکران حوکمدا که پاشتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ ٥ ساڵ که‌م کرایه‌وه.
بێهنام له کاتی هێرشی گاردی به‌ندیخانه‌ی ئەوین بۆ به‌ندی ٣٥٠ که به ”پێنج شه‌ممه‌ی ره‌ش” ناوبانگی ده‌رکرد، که‌وته به‌ر لێدان و بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژیش راگوێزرا بۆ ژووری تاکه‌که‌سیی به‌ندی ٣٤٠ . ناوبراو له بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٣دا بۆ ژوری تاکه‌که‌سیی به‌ندی ٢٠ ٩ راگوێزرا و پاشان به شێوه‌یه‌کی نایاسایی بۆ به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج راگوێزرا و له‌م به‌ندیخانه‌یه‌شدا به‌رده‌وام به‌نده‌که‌یان ده‌گۆڕی.
له ١٠ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٤‌دا دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران، بێهنام ئیبراهیم زاده‌ی به ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ رۆژ به‌ند کران و دانی ٤٥٠ هه‌زار تمه‌ن سزا دا. تۆمه‌ته‌کانی بریتی بوون له ”کۆبوونه‌وه و رێکخستن بۆ تاوان کردن دژی ته‌ناهیی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی” و ”چالاکیی ته‌بلیغی دژی رێژیم”.