دوو هاووڵاتی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە گیران.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوو هاووڵاتی مەهابادی بە ناوەکانی، عەلی دانش و قاسم چۆمڵانی لە لایەن هێزە بەناو ٸەمنیەکانەوە بە شێوەی توندوتیژانە گیران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. تا کاتی نووسینی ٸەم هەواڵە هیچ زانیاریێک لەمەر هۆی گیران و شوێنی راگیرانیان بڵاو نەکراوەتەوە