ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد خالید ڕەسوڵزادە" خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی لە شاری پیرانشار بەبێ فەرمانی دادوەری گرتووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: پاش گرتنی ناوبراو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەخسیی ناوبراو لە گوندی "بەندرە"ی پیرانشار و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی شەخسی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە.