ئێوارەی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە سەرکوتگەرە ئەمنیەکانی ڕژیم لە مهاباد هاووڵاتیەک بە ناوی "محەمەد ڕەزا قەیتەرانی ، یان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی مهاباد، ئێوارەی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە هێرش بۆسەر ماڵی "محەمەد ڕەزا قەیتەرانی" هاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی مهاباد، ناوبراویان گرت.
جێگەی باسە کە تا کاتی نووسینی ٸەم هەواڵە لە هۆی گیران و شوێنی راگیرانی ناوبراو هیچ زانیاریێک لەبەر دەست نیە