بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵایەتی بە ناوەکانی شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، خەڵکی گوندی "گۆڵێ"ی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعاتەوە
بە هۆی بەشداری کردنیان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٤ گیراون.
شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، دوای گیرانیان لە گوندەکەیان، بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترانەوە.
هەروەها، چەندین هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگکراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.