بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری 1395، لە حەوشەی گرتووخانەی “دەریاâ€ی شاری ورمێ حوکمی بڕینەوەی ٤ قامکی دەستی ڕاستی دوو بەندکراوی کورد کە برابوون بەناوەکانی “فەرامەرز بی غەم†و †مەجید بی غەم†بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری 1395، لە حەوشەی گرتووخانەی “دەریا”ی شاری ورمێ حوکمی بڕینەوەی ٤ قامکی دەستی ڕاستی دوو بەندکراوی کورد کە برابوون بەناوەکانی “فەرامەرز بی غەم” و ” مەجید بی غەم” بەڕێوە چوو.
ئەو دوو برایە ساڵی ١٣٩٠ ی هەتاوی بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە گرتووخانەی ورمێ راگیرەاون.
هەروەها بە فەرمانی دادستانی ورمێ لەکاتی بەڕێوە چوونی حوکمەکە زیاتر لە ٤٠ بەندکراوی ئەو گرتووخانەیە کە بە تۆمەتی دزی کردن دەستبەسەر کرابوون، لەو شوێنە ئامادە بوون و چاویان لە بڕینەوەی قامکی ئەو دوو بەندکراوە کردووە.
|