عادل ئەلجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە
کونفرانسێکی چاپەمەنی لەگەڵ ناسر جودە وەزیری دەرەوەی ئۆدون گوتی: حەشدی شەعبی رێکخراوێکی تایفەییە کە بە پشتیوانی رژێمی ئێران لە عێراق جینایەت دەخوڵقێنێ. ناوبراو هەروەها وتی حەشدی شەعبی لەلایەن سپای پاسدارانی رژێمی ئێرانەوە و لە سەروویانەوە قاسمی سلێمانی رێبەری دەکرێ.
ئەلجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لەسەر کار و کردەوەی تێکدەرانەی رژێمی ئێران لە ناوچەکە دژکردەوەی هەبووەو وەڵاتەکەی رێبەرایەتی هاوپەیمانەتی وەڵاتانی عەرەبی و کەنداو دەکا بۆ سنووردارکردنی چالاکیە تیرۆریستیەکانی رژێم لە ناوچەکەدا.