مۆژگان سەلمانزادە هاووڵاتی بەهایی سەرەڕای تێپەربوونی دوانزە رۆژ بەسەر گیرانیدا لە زیندانی ورمێ چارەنووسی نادیارە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرچاوەێکی نزیک لە خانەوادەی ئەم هاووڵاتیە بەهاییە رایگەیاند، مۆژگان دوای گیرانی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە، لە پەیوەندیێکی تەلەفوونیدا رایگەیاندووە کە بۆ زیندانی ورمێ گواستراوەتەوە. جێگەی باسە کە مۆژگان سەلمانزادە، لێکۆڵەوەری بەشی رەوانشناسی فیزیۆلۆژیکە.