رۆژی سێ شەممە 7ی بەفرانباری 1395 رۆژنامەی حکومەتی شەهروەندی چاپی تاران لە راپۆرتێکدا دیان بە دیاردەیەکی هەژێنەردا دەنێ کە ئەویش پەناگرتنی 50 کەسە کە لە بەر بێ خانەو لانەیی لەم وەرزی سەرمایەدا پەنایان بردۆتەبەر گۆڕستانەکان و لە گۆڕە چۆڵەکاندا دەخەون.
رۆژی سێ شەممە 7ی بەفرانباری 1395
رۆژنامەی حکومەتی شەهروەندی چاپی تاران لە راپۆرتێکدا دیان بە دیاردەیەکی هەژێنەردا دەنێ کە ئەویش پەناگرتنی 50 کەسە کە لە بەر بێ خانەو لانەیی لەم وەرزی سەرمایەدا پەنایان بردۆتەبەر گۆڕستانەکان و لە گۆڕە چۆڵەکاندا دەخەون.
فەرمانداری رژێم لە شەهریارتیو لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری فەرمی رژێم ناسراو بە ئیرنا تەئیدی بوونی دیاردەی گۆرخەوەکانی کردوە.
لەبەشێک لەو راپۆرتەدا هاتووە کە مانێک دەبێ سەرما دەستی پێ کردوە کە سەرما کارتۆن خەوەکانی بەرەو گۆرستانەکان بردوەو بۆ ئەوەی لە دەورووبەر و لە ناو گۆرستانی گەورەی نەسیرئاوای باغستان لە ناوچەی شەهریار بمێننەوە.
ژمارەیەک لە ناو گۆرستانەکان و لە ناو گۆرە چۆڵەکان کە پێشتر ئامادە کراوە و چەندین خانەوادە لە دەورووبەری گۆرستانەکان، لە ناوچەی بلوکبڕی و لە ژێر کاناڵی و لە خێمە و چادرەکاندا دەژین. لە ناو گۆرستانەکاندا 300 گۆری لە پێشدا ئامادە کراو بوونی هەیە کە 50 کەس لە کارتۆن خەوەکان بە لانی کەمەوە 20 گۆڕیان بۆ خۆیان تایبەت کردوە. لە هەر گۆڕێکدا نەفەرێک و هەندێ جاریش سێ بۆ چوار کەس دەژین.