لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، بە گشتی ٢٨٣ زیندانی لە ئێران ئێعدام کراون.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری مافی مرۆڤی ئێران، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، ٢٩٣ زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لەو ژمارەیە ٤٣ کەسیان هاووڵاتیێ کورد بوون، ٣١ زیندانی بەلووچ کە لەو رێژەیە ١٠ کەسیان زیندانی ژن و٥ کەسیان زیندانیێ سیاسی و ئایینی بوون.
هەر چەندە بە هۆی ئەوەیکە لەسێدارەدانەکان لە ئێران بە شێوەی نهێنیە و هیچ ئامارێک لە لایەن رژیمەوە بڵاو ناکرێتەوە، رێژەکە زیاتر لەوەیە کە باس کراوە. جێگەی باسە کە رژیمی ئاخوندی پلەی یەکەمی ئێعدامی بە بەراورد لەگەڵ رێژەی دانیشتووانی لە جیهان هەیە.