بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەر، مەهیار کەرەمی خەڵکی گوندی "قڕوچای"سەر بە شاری دێولان دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی بەد ناوی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی خانەوادەکەی ئەو هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری گیران و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.