هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ترۆری شێخ ئازاد شەهابی مەحكوم دەكات

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ترۆری شێخ ئازاد شەهابی مەحكوم دەكات
سازمانی خەبات

بە پێی زانیارەكان، شێخ ئازاد شێخ شەهابی، كەسایەتی ئایینی ئیسلام و كەسایەتی نیشتمان و كورد خۆشەویست و دیار لە شاری سەقز كە لە لایەن چەند چەكداری نەناسراو لە گەرەكی تەپی ماڵان شەهید دەکرێ.
 شەهید كردنی شێخ ئازاد شەهابی و دوو كەس لە دەروێشەكانی كردەوەیەكی دژی ئینسانیەو هەروەها بۆ لە ناوبردنی ڕۆحی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگی كوردستانی ئێرانە.
ترۆری شێخ ئازاد لە شێوەی تاوانەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی و لە جۆری هەوڵەكانی ئەو دەسەڵاتە بۆ تێكدانی تەبایی و یەكگرتوویی نێوان چین و توێژەكانی جەماوەری كوردستانە.
لە گەڵ مەحكوم كردنی تاوانی شەهیدکردنی شێخ ئازاد شەهابی، داوا لە هاونیشتمانیانی بەڕێزی كوردستان دەكەم بە پاراستنی تەبایی و یەكگرتوویی ڕێگە مەدەن ڕژیمی ئاخوندی و دەست و پێوەندكانی ناكۆكی و دژایەتی لە نێوان خاوەن باوەڕە جیاجیاكانی كوردستان دروست بكەن و پەرەی پێ بدەن.
بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هاوخەمی و سەرەخۆشی بە خانەوادەی شێخ ئازاد و خانەوادەی دوو دەروێشە كوژراوەكەو خەڵكی قارەمانی شاری سەقز ڕادەگەێنم.


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
هەینی 29 ی پووشپەڕی 1403 كۆچی خۆری

2 مانگ و 27 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ترۆری شێخ ئازاد شەهابی مەحكوم دەكات

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ترۆری شێخ ئازاد شەهابی مەحكوم دەكات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران