چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەروەری گەل، شەهید عارف خزمەتگوزار

سەروەری گەل، شەهید عارف خزمەتگوزار
یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل، شەهید عارف خزمەتگوزار

ئەو شۆڕە لاوانە كە گوڵی تەمەنیان بە دەست ڕەشەبای داگیركەران هەڵوەرا، ئەو قارەمانانە كە گیانیان لە پێناو خزمەت بە گەلەكەیاندا بەخت كرد، ئەو ڕۆڵە كوردانەی كە لە گیانیان بووردن و لە مافی ڕەوای گەلەكەیان نەبووردن ناوی پاك و پیرۆزیان بۆ هەمیشە لە مێژووی پڕ لە حەماسەو قارەمانەتی گەلی كورد دا دەمێنێتەوە و یادیان بۆ هەمیشە لە دڵی دانەدانەی گەلەكەمان دا تۆمار دەكرێ. ئەو گیانە ئازیزو بەرزانەی كە لە پێناو مافی گەلی كورد دا بەخت كران ئەو خوێنە ئاڵ و گەشانەی كە بە دەستی نگریسی داگیركەرانی ئەم ئاو و خاكە، ڕژانە سەر عەرز بۆ ساتێكیش لە بیر شەرافەتمەندانی گەلەكەمان ناچنەوە و یاد و بیرەوەیان شەو چەلەی مەجلیسانە و دڵی مردوان گەرم دادێنێ و هەناوی خائینان و خۆفرۆشان دەخاتە لەرزە.

ئەو دەستە پیسانەی كە لە شەهیدكرانی پارێزەرانی شەرەف و كەرامەتی گەلەكەماندا بەشداریان كردوە، بە دەستی بە هێزی ڕێبوارانی ڕێگەی شەهیدان، تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهیدانیان لێ‌ دەكرێتەوە. بێگومان یادی سەروەران و شەهیدان لە دڵی دانەدانەی خەڵكی بە شەرەفی گەلەكەمان دا بڵێسە دەستێنێت و ئاگرەكەی لە گیانی دژمنانی گەل بەر دەبێت. هەر چەند شەهیدكران و كەوتنە سەر عەرز، تەرمی پیرۆزی هەر قارەمانێكی مەیدانی خەبات و تێكۆشان داخ وكەسەرێكی گەورەیە لە سەر دڵی گەل وهەڤاڵانی، هەر لەو كاتەدا گڕو تین بە دڵی شۆڕشگێڕان دەدات و بەڕژانی خوێنی هەر شەهیدێك حەقانییەتی زیاتری كورد و جوڵانەوەكەی و دژمنایەتی لە بن نەهاتووی دژمنان لەگەڵ نەتەوەی كورد بۆ هەموو كەس ڕوون دەكاتەوە. لاوانی بە ئەمەگ و فیداكاری كورد كە بە تەواوی هەست بە زوڵم و زۆری داگیركەران دەكەن و تامی تاڵی چەوسانەوەیان چێشتووە بەوپەڕی لەخۆبردوویی لەبەرانبەر دژمندا وێستاونەوەو لە هیچ چەشنە فیداكاریێك درێغی ناكەن. یادی سەروەرانی گەلەكەمان وەك یەكێك لە یادگارە بە نرخەكانی شۆڕشی ڕەوا، گڕ و تین بە دڵی شۆڕشگێڕان دەبەخشێت و مێژووی پڕ لە حەماسەی گەلی كوردی پێ دەنەخشێنێت. بەڵێ ڕۆڵە قارەمانەكانی كوردستان كە لەوپەڕی هەژاری و بێ دەرەتانی لە ژێر باری ستەمی چەند قاتی داگیركەراندا ماهییەتی دوژمنانی گەلەكەمانیان بۆ دەركەوتووە هەر چەشنە ڕەنج و نارەحەتیەك لە پێناو ئامانجەكانی شۆڕشدا قەبووڵ دەكەن و بەبێ دوودڵی دێنە ڕیزەكانی شۆڕشەوە و بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجەكانی گەل بەو پەڕی سەخاوەتەوە گیانی پیرۆزیان پێشكەش بە بارەگەی گەل دەكەن و دەچنە كاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی كوردستان و بەخوێنی خۆیان سەنەدی حەقانییەتی شۆڕشی گەلی كورد مۆڕ دەكەن. یەكێك لە ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلەكەمان كە لە پێناوی ئامانجەكانی شۆڕشی كوردستاندا گیانی بەخشی، شەهید عارف خزمەتگوزار ناسراو بە عارف مەولانی یە.

شەهید عارف خزمەتگوزار كوڕی مەولان لە ساڵی ١٣٣٩ی هەتاویدا لە ئاوایی (دەرەتفێ) مەریوان لە خانەوادەیەکی هەژار و بێ دەرەتانی ئەم كوردستانە چاوی بەدنیا هەڵێنا. شەهید عارف لە بەر هەژاری و بێ دەرەتانی خانەوادەکەی نەیتوانی بچێتە مەدرەسەو بخوێنێ‌. شەهید عارف كە لە خانەوادەیەکی جوتێر و هەژار بوو كە یارمەتی خانەوادەكەی لە كاروباری وەرزێریدا دەداو هەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ٨ ساڵیدا لە كاتێكدا كە هێشتا كرچ و كاڵ بوو قۆلی بۆ كاركردن هەڵماڵی و دەستی بە كارو كاسبی كرد. شەهید عارف هەر لە منداڵییەوە تاڵی چەوساندنەوەی چێشتبوو چونكە لە سایەی داگیركەرانەوە هەر لە منداڵییەوە بۆ پەیداكردنی بژێوی خانەوادەکەی سەرەڕای كاری وەرزێری لەگەڵ براكانی مەجبوور بوو بۆ شارە فارس نشینەكانی ئێران بچێت. دوای ڕوخانی ڕژێمی شایەتی و هاتنە سەركاری ڕژیمی ئاخوندان و هەڵایسانی شۆڕشی كوردستان شەهید عارف خزمەتگوزاریش هەر وەك باقی ڕۆڵەكانی كوردستان عیزەتی بزووت و خۆی پێڕانەگیراو لە پاییزی ١٣٦٠ دا هاتە ڕیزی شۆڕشی كوردستانەوەو ئەوەی لە توانای دابوو بۆ ئەركی شۆڕش بە كاری دەهێناو درێغی نەدەكرد. عارف كورێكی قسەخۆش و لەبەردڵان بوو بە دەنگە خۆشەكەی زۆر جار مەجلیسی گەرم دادێنا. پاش ماوەیەك نێردرایە بەشی چاودێری زیندانی مەركەزی سازمان و بە جوانی ئەركەكانی بەجێ گەیاند. لە بەهاری ساڵی ١٣٦٨دا نەقڵی مەڵبەندی ١ی سازمان كرا و لەو مەڵبەندەشدا وەك پێشمەرگەیەكی ئازاو فیداكار مەئمووریەتەكانی بەجێ دەگەیاند بە جۆرێك كە لە جەولەی سیاسی نیزامی پێشمەرگەكانی ئەو مەڵبەندە لەو ساڵەدا لە ناوچەی مەریوان دەوری باشی گێڕاو لە زۆربەی شەڕەكانی ئەو ساڵەدا واتە ١٣٦٨ ئازایانە بەشداری كرد. بە داخێكی گرانەوە لە شەوی ٢٠ لە سەر ٢١/ جۆزەردان/١٣٦٩ دا لە كاتی بە جێ هێنانی مەئموورییەتی سازمانی دا مینێكی دوژمن لە پشت ئاوایی ( نیروان)ی ناوچەی بانە لە ژێر پێی دا تەقیەوە و لەگەڵ هەڤاڵێكی قارەمانی دیكەی شەهید بوون و گیانی پیرۆزیان بۆ بەهەشتی شەهیدان فڕٍی و  چوونە كاروانی شەهیدانی كوردستان.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید عارف و  شەهیدانی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی

4 مانگ و 20 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل، شەهید عارف خزمەتگوزار

سەروەری گەل، شەهید عارف خزمەتگوزار

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران