بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری 1395، دوو لاوی کورد بەناوەکانی “یونێس سادقزادە” تەمەن ٢٥ سال کوڕی عەبدوڵڵا و “حاتەم جەعفەری” تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی حەمزە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران.
لەو بارەوە هەواڵدەری هەنگاو دەنووسێ: ئەو دوو هاووڵاتییە خزمی یەکتری بوون و کاتژمێر ١٢ی ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.
هەوڵی بنەماڵەی ئەو دوو هاوولاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوینی ڕاگیرانیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.