مایک والتز، ئەندامی کۆماریخوازەكان ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دوای ماوەیەکی کەم لە كوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە ناوەڕاستی تاراندا، نووسی: سپای پاسداران نەیتوانی پارێزگاریی لە گیانی ئیسماعیل هەنییە بكات.
لە درێژەی یاداشتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە: لەکاتێکدا خەڵکی غەززە بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن، هەنیە ملیۆنان دۆلاری لە قاچاخکردنی کەلوپەل بۆ شاری غەززە دەستکەوتووە.