شەوی رابردوو، ١١ی گەلاوێژ ١٤٠٣، حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی تەبلیغییان لەدژی ئیسرائیل دەستپێکرد، كە بە پێی وێنەکان ئەو مووشەکانەی لەم هێرشەدا تەقێندرابوون، لە لایەن سیستەمی گونبەد ئاسنینی ئیسڕائیلەوە پووچەڵ كرانەوە.
حیزبوڵڵای لوبنان یەکێک لەو هێزانە تروریستیانەیە کە لەلایەن رژیمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی دەکرێت و ئەم هێرشانە پاش هەڕەشەی رژیمی ئێران لە ئیسرائیل بۆ تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە ڕووی داوەو بە هێرشی سنووردار ناوی لێ براوە.