وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا کە هەر سێ ساڵ جارێک پێداچوونەوە بە لیستی تایبەت بە گروپ و تاقمە تیرۆریستەکاندا دەکات، لە مانگی دیسامبری 2016 و لە دوا پێداچوونەوەیدا ناوی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران، ئەرتەشی ئازادیبەخشی نەتەوەیی ئێران و شۆرای مللی مقاومەتی ئێرانی سەرەڕای داوای دەسەڵاتدارانی رژێم بە تەواوی لابردوە.
ئوسترالیا ئاخرین وەلاتی جیهانە کە بە تەواوی کۆتایی بەو سیاسەتە شەرمێونانەی دژ بە سازمانی موجاهیدین و ئەرتەشی ئازادیبەخش هێنا کە لە پێناو روخانی رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندان و دامەزرانی دەسەڵاتێکی دیموکراتیک لەو وەڵاتە چالاکانە تێدەکۆشێ.
ئوسترالیا لە لیستی ئەم جارەی خۆیدا ناوی چەندین سەرکردەو ئورگانەکانی رژێمی ئێرانی کە پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەکی و ناوکەیی ئەو رژێمەوە هەیە جێگیرکردوەو هەرکام لەوانە لەلایەن دەوڵەتی ئوسترالیاوە ئابڵوقەیان دەخرێتە سەر.
لەو لیستەدا ناوی ئەو مۆرەو ئورگانانەی رژێم دەکەوێـە پێش چاو:
پاسدار سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندان
پاسدار سەرلەشکەر قاسمی سلێمانی سەرکردەی هێزی تیرۆریستی قودسی سپای پاسداران
پاسدار رەحیم سەفەوی راوێژکاری بەرزی سەربازی خامنەیی و فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران
|