کچێکی لاوی شاری سەقز خۆی کوشت، بەپێی ئامارە نافەرمیەکان لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا لە شاری سەقز 16 حاڵەتی خۆکوژی تۆمار کراوە کە لەو رێژەیە 7 کەسیان ژن بوون.
کچێکی لاوی شاری سەقز خۆی کوشت، بەپێی
ئامارە نافەرمیەکان لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا لە شاری سەقز 16 حاڵەتی خۆکوژی تۆمار کراوە کە لەو رێژەیە 7 کەسیان ژن بوون.
ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی 1395،کچێکی لاو بە ناوی “س.ر” لە گەرەکی سالحاوای شاری سەقز خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی راپۆرتەکان لە ناوخۆی کوردستانەوە هۆی سەرەکی پەرەسەندنی دیاردەی خۆ کوژی لە شارە کوردیەکان بۆ هەژاری و بێکاری و مەوادی هۆشبەر و سەرهەڵدانی چەندین دیاردەی کۆمەڵایەتی دیکە دەگەرێتەوە، کە سیاسەتەکانی رژێم لە پەرەپێدانی زیاتری ئەو دیاردانەدایە و هۆی سەرەکیش دام و دەزگاکانی رژێمە.