کوژرانی لاوێکی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێم
بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی شاری مەریوان لاوێکی دیکەی کورد بووە قۆربانی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لەئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانان هێزە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان لە ناوچەی سنووری مەریوان ــ باشماق بە ناوی ئیسماعیل کوری عەلی تەمەن 20 ساڵ خەڵکی گوندی ئەسکۆڵی سەر بە شاری مەریوانیان دایە بەر دەستڕێژو گوللە و کوشتیان. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم لاوە کوردە شوان بووە و بە بیانووی بەزاندنی هێلی قەدەغە کراو لە لایەن هێزەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندییەوە بە شێوەی راستەوخۆ تەقەی لێ کراوە.
لە سەقز هەڵەی پزیشکی دوو قوربانی لێکەوتەوە
لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا دوو حاڵەتی هەڵەی پزیشکی لەشاری سەقز رووی داوە و تێیدا لاوێکی کورد گیانی لەدەست داوە و ژنێکیش لە ئەنجامی نەشتەرگەریی و کەمتەرخەمی پزیشکەوە باری تەندروستی تێکچووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵەی کورد سەردانی پزیشکی تایبەتی نەخۆشخانەی سەقزی کردووە و ئەو پزیشکەش لە بڕی خستنە ژێر چاودێری پزیشکی، تەنیا دەوا و دەرمانی هێورکەرەوەی بۆ نووسیوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە کە ئازاری دڵی هەبووە بۆ خۆی داوای خستنە ژێر چاودێری پزیشکی دەکات و هەر لەو ناوندە دەرمانییە تووشی راوەستانی دڵ دەبێت و کۆتایی بە ژیانی دێت. بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە پزیشکی نەخۆشخانەکە بە هۆکاری گیان لەدەست دانی کوڕەکەیان دەزانن و لەو باوەڕەدان کە کەمترخەمی پزیشک و پێرسۆنێلی نەخۆشخانە گیانی رۆڵەکەیانی ئەستاندووە. لە لایەکی دیکەوە هەر لە ماوەی حەفتەی رابردوودا ژنێکی دووگیان لەلایەن کارناس و شارەزایەکی "مامای"یەوە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و نەشتەرگەرییەکە دەبێت هۆی کون بوونی ڕەحم و ریخۆڵەی نەخۆشەکە. ئەو ژنە پاش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کراوە باری تەندروستی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەقز کراوە و ئەو پزیشکەی کە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام داوە کارەکەی خۆی بە هەڵە نەزانیوە و خەتاکەی خستووەتە سەر ئەو دەرمانانەی کە ژنەکە بۆ خۆی بەکاری هێناوە. لەو بارەیەوە دکتور غەوسی بەڕێوەبەریی ئیدارەی تەندروستی سەقز وێڕای داننانی بە هەڵە و کەمتەر خەمی پزیشکی باسی لەوەش کردووە، دۆسیەی ئەو دوو قوربانییە لە حاڵی تاوتوێ کردن دایە.
ڕووداوی هاتوچوو له ڕێگای هێرسین- کرماشان 6 کوژراوی لێکهوتهوه
بههۆی پێکادانی ئۆتۆمبێلی جۆری وانت لهگهڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید له ڕێگای هێرسین- کرماشان، 6 کهس گیانی خۆیان لهدهست دا.بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،سهرۆک پۆلیسی هاتوچووی پارێزگای کرماشان وتی: ئهم ڕووداوه له کاتژمێر 20 و 30 خولهکی شهوی ڕابردوو، و بههۆی لادان بهرهو چهپی ئۆتۆمبێلی جۆری پراید ڕووی داوه. سهرههنگ محهمهد مورادی وتی: لهم ڕووداوهدا سێ کهسیش برینداربوون و بۆ نهخۆشخانه و پزیشکی دادوهری گواستراونهتهوه. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆتۆمبیڵی جۆری پراید 7 کهس موسافیری تێدا بووه. جێگەی باسە کە رۆژ نییە بە هۆی خراپی رێگاوبانەکانەوە لە کوردستان شاهێدی رووداوێکی نەخوازراو نەبین و شارۆمەندان بە هۆکاری کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژێم لە ئاست رێگە و بانەکانی کوردستان نەبنە قۆربانی.
ویشتنی یۆکیا ئامانۆ بۆ تاران
یۆکیا ئامانۆ، بەرێوەبەری ئاژانسی ئێنرژی ئەتۆمی رۆژی شەممە 28ی خەرمانانی 1394، گەیشتە تاران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بێهروز کەماڵوەند وتەبێژی سازمانی ئێنرژی ئەتۆمی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند، سەفەری ئامانۆ بۆ تاران بە مەبەستی بەرێوەبردنی نەقشە رێگای رژێمی ئاخوندی و ئاژانسی ئێنرژی ئەتۆمی هاتووەتە ئاراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوو دیپلۆماتی دەرەکی رۆژی هەینی لە وییەن رایانگەیاندبوو کە، سەفەری یۆکیا ئامانۆ بۆ تاران بە ئامانجی فشار خستنە سەر رژێمی ئاخوندی بۆ وتووێژ لەگەڵ زانا ئەتۆمییەکانیە. جێگەی باسە کە ئامانۆ دەیەوێت تاکوو پێش لە 23ی رەزبەر، زانیاری لەمەر چوارچێوەی نیزامی بەرنامە ئەتۆمییەکەی رژێم کۆبکاتەوە.
سەناتۆر کەپیتۆ: رژێمی ئاخوندی پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریسمە
سەناتۆر شلی مۆرکەپیتۆ، ئەندامی کۆماریخوازی سەنای ئەمریکا رۆژی شەممە 28ی خەرمانانی 1394، رایگەیاند کە رژێمی ئاخوندی ئێران پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریسمە لە جیهان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم سەناتۆرە کۆماریخوازە لە پەیامی حەفتانەی حزبی کۆماریخواز بۆ خەڵکی ئەمریکا وتی، رژێمی ئاخوندی ئێران پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریسمە لە جیهان و بە رێکەوتنی ئەتۆمی، تەوانایی ئەم رژێمە بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەسەد لە سوریە، پاڵپشتیکردن لە حێزبۆڵا و هەرەشە لە هاوپەیمانانی ئەمریکا بە دەستراگەیشتنی بە میلیاردەها دۆلار زیاتر دەبێت.
هەڵبژاردنی پێشوەخت لە یونان دەستیپێکرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە، 29ی خەرمانانی 1394، هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ جاری دووەم لە یۆناندا دەستیپێکرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەڵبژاردنە پێسوەختەکەی یۆنان، سێیەم هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەیە، کە لەم ساڵدا ئەنجامدەدرێت و دەستلەکارکێشانەوەی ئەلێکسس سیبراس، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و سەرۆکی پارتی چەپی سیریزا، لە 20ی مانگی رابردودا هۆکاری سەرەکیی ئەم هەڵبژاردنەیە. ناوبراو لەدوای بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویستی نوێنەران بۆ سێیەم پلانی چاکسازیی وڵاتەکە، دەستی لەکارکێشایەوە. هەردوو پارتی سەرەکیی وڵاتەکە، پارتی چەپی سیزرا، بە سەرۆکایەتی ئەلێکسس سیبراس-ی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و پارتی دیموکراتی نوێ، بە سەرۆکایەتی فانگلیس میماراکیس هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی یۆنان دەدەن.
سعودیە 100 هەزار سەرباز بۆ پاراستنی مەراسیمی حەج تەرخان دەکات
چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ نزیک 3 ملیۆن کەس لە مەراسیمی ساڵانەی حەجدا بەشداری بکەنبە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،رۆژی شەممە 28ی خەرمانانی 1394، ژەنەراڵ مەنسوور ئەلتورکی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، رایگەیاند" وڵاتەکەی 100 هەزار سەرباز و ستافی ئەمنی بۆ پاراستنی مەراسیمی حەج داناوە، کە لە ناویاندا ژمارەیەکی بەرچاویش لە ئەندامانی یەکەی دژە تیرۆری سعودیە هەن".مەراسیمی حەجی ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە سعودیە رووبەڕووی چەندین هێرشی گرووپە تووندڕەوە ئیسلامییەکان بووەتەوە، کە بە هۆیانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە. لە لایەکی دیکەوە رۆژی 20ی خەرمانان کرێنێک بەسەر مزگەوتی گەورە لە شاری مەککەدا کەوت، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 111 کەس گیانیان لەدەستدا و 390ی دیکەش بریندار بوون.