سەعید شێرزاد، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان ٢٢ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و لە ئێستادا فشار خوێنی دابەزیوە و لێدانی دڵی بەرز بووەتەوە و لاواز بووە و گورچیلەکانی ئازاری دەدەن
سەعید شێرزاد، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی
کرماشان ٢٢ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و لە ئێستادا فشار خوێنی دابەزیوە و لێدانی دڵی بەرز بووەتەوە و لاواز بووە و گورچیلەکانی ئازاری دەدەن.
ناوبراو لە ١٧ی سەرماوەزەوە مانی لە خواردن گرتووە و لێوی خۆی دووریوەتەوە. ئامادە نیە بچێتە دەرمانگا بۆ ئەوەی سرومی لێ وەسڵ بکرێ.
سەعید شیرزاد، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان و لە ئەندامانی کۆمەڵی دیفاع لە منداڵانی شەقام و منداڵانی کارە و ١٨ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو ٢٢ ڕۆژ پێش لە ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری زیندانییانی نەخۆشی گرتووخانەی ڕەجایی شار و نەبوونی ئەمنیەتی گیراوانی عەقیدەتی مانی لە خواردن گرت و لێوی دوورییەوە.
شیرزاد ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دەنگی زنیدانیانی گرتووخانەی ڕەجایی شار بگاتە گوێی ناوەندی مافی مرۆڤییر جیهانییەکان، پاش ٣٠ ڕۆژ لە مانگرتن، مانگرتنەکەی دەشکێنێت.