لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، ئاگرێکی بەرین دارستان و لێڕواڕگەكانی سەلاسی باوەجانیی گرتووەتەوە و بەم هۆیەوە زیاتر لە ٥ هێکتار لەم دارستان و لێڕواڕگانە لە ئاگردا سووتان
لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم سەبارەت بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان یەکێک لە هۆیەکانی پەرەسەندنی ئاگرەكە بووە
ژینگەپارێزان دەڵێن بە هۆی سەختبوونی ڕێگاکان ئاگرەكە لە کۆنتڕۆڵی خەڵكدا نەماوە و بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان هێلیکۆپتەر پێویستە، کە بە داخەوە لەلایەن رژیمەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە.