بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، پاش یەک ڕۆژ لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕژیم، تا ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی گەلاوێژ ۱۴۰۳، واتە لە ماوەی ۳۲ ڕۆژ دا، لانیکەم ۸۱ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیم لە سێدارە دراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە پزشکیان وەعدەی چاکسازی و ڕێفۆرمی دابوو وە لەم ئامارە کە ڕاگەیندراوە، لانیکەم ۲۰ کەسیان پاش دەستپێکی کار و باری سەرۆک کۆماری پزشکیان، لەسێدارە دراون.