ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 28/12/2016 هەیئەتێکی رێکخراوی ئافرەتانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی ڕزگاری سەردانی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد. شاندێکی رێکخراوی ئافرەتانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی رزگاری بەسەرپەرشتی بەرێز خاتوو بەفرین بەرپرسی ئافرەتانی ڕزگاری و ...
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 28/12/2016 هەیئەتێکی رێکخراوی ئافرەتانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی ڕزگاری سەردانی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
شاندێکی رێکخراوی ئافرەتانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی رزگاری بەسەرپەرشتی بەرێز خاتوو بەفرین بەرپرسی ئافرەتانی ڕزگاری و هاورێیەتی بەرێز خاتوو بەیان ئەندامی رێکخراو وبەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوچە، لە لایەن شاندێکی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی ڕێکخراو و هاورێیەتی بەرێزان خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و هەریەک لە خاتوو کانی و توبا عەبدوڵلاهی پێشوازی کران.
لەدیدارێکی دۆستانە دا چەندین تەوەری گرینگی رۆژ و بەتایبەتی دۆخی ژنانی لە هەر چوار بەشی کوردستان ئالوگۆری بیرورای لەسەر کرا. شایەنی باسە لەو دانیشتنەدا باس لە چۆنیەتی کاری هەردوولا کراو دوو لایەن لەسەر کاری هاوبەش و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوکاری نێوانیان پێداگریان کردەوە.
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
28122016