هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

درۆی جارنامەی مافی هاوولاتی لە ئیرانی ئاخوندی

درۆی جارنامەی مافی هاوولاتی لە ئیرانی ئاخوندی
شیلان محەممەدی

لەسەرەتای مێژووی شارستانیەتی مرۆڤ هەتا دروست بوونی کۆمەڵگاو سەرهەڵدانی چەمکی نەتەوە و رێکخراو و دامەزراوەکان ، مرۆڤ بە کۆمەڵێک ئەرک و مافەوە بەستراوەتەوە و پێویست و دروستە بەپێی ئەو ئەرک و مافانە بەردەوام بن لە درێژەدانی ڕەوتی ژیان کە بە پێی قۆناغە جۆراوجۆرەکان ئالوگۆری بەسەر داهاتووە. یەکێک لە مافە سەرەکیەکانی

 

لەسەرەتای مێژووی شارستانیەتی مرۆڤ هەتا دروست بوونی کۆمەڵگاو سەرهەڵدانی چەمکی نەتەوە و رێکخراو و دامەزراوەکان ، مرۆڤ بە کۆمەڵێک ئەرک و مافەوە بەستراوەتەوە و پێویست و دروستە بەپێی ئەو ئەرک و مافانە بەردەوام بن لە درێژەدانی ڕەوتی ژیان کە بە پێی قۆناغە جۆراوجۆرەکان ئالوگۆری بەسەر داهاتووە. یەکێک لە مافە سەرەکیەکانی مرۆڤ ، مافی هاوڵاتی بوون بووە. ئەگەر بێینە نێو دنیای سیاسەت و پێوەندی ئەم دوو چەمکە باس بکەین، مافی هاوڵاتی بوون لە هەر وڵات و حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی گرێدراوی یەکن. پێویستە و دەبێ هەر لایەنێکی سیاسی مافی هاوڵاتیانی دابین بکات و پێداویستیەکانی دەستەبەربکات بۆئەوەی کۆمەڵگەیەکی ئافرێنەر و تەندروست و پێشکەوتوو بێتە بوون و لە ئێستا دا ئاستی بەرفراوانی ئەو مافانە لە وەلاتانی جۆراوجۆر پێوەندی راستەوخۆی بە رێژەی دیموکرات بوونی ئەو وەلات و کۆمەڵگایانەوە هەیە.  

ئەگەر بمانهەوێ‌ خوێندنەوەێک بۆ ئەو چەمکە لە وەلاتی ئێران بکەین و بە تایبەتیش لە دوای بڵاوبوونەوەی جارنامەی مافی هاوولاتیبوون لە لایەن حەسەنی رۆحانی سەرۆک کۆماری رژیمی ئاخوندی پێویستە چاوێک بگێرین بەسەر بناغە تیۆرییە و عەمەلیەکانی ئەو دەسەلاتە لەماوەی زیاتر لە سێ دەیەی دەسەڵاتداریەکەی. وڵاتی ئێران لەسەر بنەمای ئایینی شیعەگەری دوانزە ئیمامی دروست بووە و بناغە و قانونی ئەساسی ئەو نیزامە لەسەر ئەو بنەمایە پێکهاتووە و سەرجەمی دەوڵەتە جۆراوجۆرەکان دڕێژەدەری ئەو ڕەوتە بوونە. ئێرانی خاوەنی جۆراوجۆری و فرەیی مەزەهەبی و نەتەوەیی و زمانی و کلتووری بە لەبەرچاو گرتنی ئەو بنەمایەی باسمان کرد دەبێ مافی هاوەلاتیبوون تێیدا بە چ شێوەیێک جێبەجێ بکرێ‌؟  هاوڵاتی پلە یەک و دوو و سێ لە ئێرانی ئاخونداندا بە شێوەی دیار بوونی هەیە و بە بوونی ئەو قانون و بەرێوەبەرانەی ئێستا هێژموونی ئەو جۆرە بیرو دەسەڵاتە کاڵ نابێتەوە . هەرچەند سیستەمی ولایەتی فەقیه لەگەڵ دروست بوونیدا لەقانونی ئەساسی وڵاتەکەیدا ئاماژەی بەو خاڵە داوە، واتە باس لەمافی هاوڵاتی دەکات، بەڵام کوا تا ئێستا کار بەو خاڵە کراوە لەئێراندا? کەواتە ئەوە شتێکی تازە نیە لە سیاسەتی ڕژیمدا. لەدوای تێپەڕبوونی مێژوویەکی سێ دەیەو نیوی لەدەسەڵات و ڕێوەبەری وڵات، تازە بە تازە حەسەن ڕۆحانی باسی مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتی بوون دێنێتە کایەوەو دەیکاتە دەسکەوتی خۆی بۆ بەلارێدابردنی خەڵک و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو. زۆر ڕوونە کە ئەمەش دیسان یەکێکی ترە لە بەرنامەو ساختەکارییەکانی ڕژیمی ویلایەتی فەقیه و کابینەکەی حەسەن ڕۆحانی، بۆ فریودانی چاوی جیهان و کایەکردن بە وڵاتان و دام و دەزگاو ڕێکخراوەکانی  پەیوەند بە مافەکانی مرۆڤ ،کە وەکو هەمیشە لەسناریۆیەکدا ۱٦۰ ئەندام پارلمان هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ پەسەند کردنی ئەو بڕیارەی کە حەسەن ڕۆحانی سادری کردووە کە مافێکی زۆر لەمێژینەی هاوڵاتیانی ئێرانە بەڵام بە هیچ شێوەیێک جێبەجێ نەکراوە. ئەم جۆرە ساختەکاری و فریودانانە بۆتە خۆراکی ڕژیم و ئالودەیان بووە، ئاخر چ مافی هاوڵاتی بونێک لە وڵاتێکی وەکو ئێراندا?? وڵاتێک کە تائێستاش ئازادی بیرو ئەندێشە و ڕادەربڕین خاڵی بڤەیە و بەڕۆژ گەنج و لاوەکانی وڵات لەسێدارە و شکەنجە دەدرێن، وڵاتێک کە مافی ئافرەتان تێیدا بابەتێکی ناپێویستە، وڵاتێک کە هۆکاری ژیانی گەنج و لاوەکانی ئێعتیادە، هاوڵاتی کاتێک مافی خۆی وەردەگرێت لە وڵاتدا کە لانی کەم پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانی بە بێ لەبەرچاو گرتنی جیاوازیە رەگەزی و ئایینی و نەتەوەیی و ....هتد دابین ببێت، بەڵام لە وڵاتی ئێراندا تا ئێستاش خەڵک بەهۆی هەژاری و فەقر و بێکارییەوە دەناڵێنن. مافی هاوڵاتی بوون و هاوڵاتی لە وڵاتدا پێویستیان بە ئیمکان و دەرفەت  و هۆکاری بەردەوامی هەیە، کە لە وڵاتێکی وەکو ئێراندا ئەو پێویستیانە ئەستەمن و وەدەست نەهاتوون، وڵاتێک کە لە ڕوی ئابوریشەوە جێگیر نییە و تەنگەژەو بەرزی و نزمی تێدایە و سەرەرای ئەوەش جیاوازییەکی یەکجار زۆر لە نێو پێکهاتەکانی وەڵاتی ئێران لە هەموو روویەکەوە دەبیندرێ‌،  کەواتە جێی سەرسوڕمان نیە کە ئەوەش یەکێکی دیکەبێت لە پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران. 

لەکاتێکدا هەمو دام و دەزگاکانی وڵات بەبیرو فکری ئەو ڕژیمە بەڕێوەدەبرێ و چارەنوسی هەموو کەس و نەتەوەیەک بەدەستی خۆیانەو چۆنیان بوێ بەوشێوەیە دەینوسنەوە، ڕژیمێک کە بە ڕژیمی پەت و سێدارە ناوی دەرکردووە و بەناوهێنانی وڵاتی ئێران بیرەکان یەکسەر دەچنە سەر ئێعدام و سەنگسارو دەست قرتاندن ناتوانێ‌ ئیدعای مافی هاوەلاتیبوون و بەرقەراری ئەو مافە لە کۆمەڵگا بکات.

 


7 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درۆی جارنامەی مافی هاوولاتی لە ئیرانی ئاخوندی

درۆی جارنامەی مافی هاوولاتی لە ئیرانی ئاخوندی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران